

ku.bnkayjin.com
دیواری ژیانی دنیای زانست درزی هەڵگرتووە!!
6/30/2644 2:13:00 AM
(0)
(0)
دیواری ژیانی دنیای زانست درزی هەڵگرتووە!!
دیواری ژیانی دنیای زانست درزی هەڵگرتووە!!
وتاری ڕۆژ - ژمارە - 007
نووسین و توێژینەوە: ئەبدوڵقادەر پیران/زانکۆی کۆییزڵەند
بیرۆکەی «کامڵبوون» لەژێر سێدارەی گەورە پیاوانی کورد
فەڵاتی ئێران بە پرۆگرامێکی ئاشکرا چوار پێکهاتەی خاکی دەریاچەی ورمێ خستۆتە ژێر لێکۆڵینەوە ئەو چوار پێکهاتەیە خاکی ورمێ ـ یان،دروست کردوە.هەتا جیهان لە کاری سروشت تێبگات سەبارەت بەژیان و ڕەوتی سەرهەڵدانی لەو ناوچەیەدا که لە کولتوور و ناسنامەی مێژوویی کوردەواریدا بە(شۆان و بێری) دەناسرێت.
فەڵاتی ئێران که بڕیتیه له 2 زەنجیره کێوی ئەڵبورز و زاگرۆس ئەمرۆ بەئاشکرایی لەبەرچاون،هەتا باشتر تێبگەین،که چۆن دامەزراوه و ژیان چۆن بەڕێوه دەبات. لێرەدا دەریاچەی ورمێ که دەکەوێته نێوان دوو زەنجیره چیا،وەک تەرمی مردوو وایە،لە نەخۆشخانەیەک که بۆ پشکنین و توێکاری و فێربوونی پزشکی دادەنرێت.بۆیان دیاری کردوین چاوی لێبکەین.بەڵام پێویستە تێبگەین زۆر گرنگ و بێ وێنەیه کە مرۆڤ له پرۆسەی ژیان تێبگات هەتا له سەرگەڕدانی و ماڵوێرانی رزگاری بێت.
دەریاچەی ورمێ و 4 پێکهاتەی خاکی:
ئەو گۆلاوه بڕیتیه له دوو بەشی ئاوی شیرین و سوێر که دەتوانین بەچاو لێکردن بڵێین 1 به 6 دابەشکراوە،بەشی ئاوی شیرین دەکەوێته باشووری ناوچەکانی دەشتایی: شامات و شاروێران و سەندوس که پێکهاتەی خاکی دەشتی سەندوس و شاروێران لێک نزیکترن،بەڵام خاکی دەشتی شامات جیاوازه و هەر بەشە خاوەنی گژ وگیا و دەوەن و ئاژەڵی خۆێتی که لە کۆتاییدا گفتوگۆی لەسەر دەکەین.
له بەشی ئاوی سوێردا رۆژهەڵات و رۆژئاوا هەر کام گژ وگیا و دەوەن و ئاژەڵی تایبەت بەخۆی هەیه و سەبارەت بەڕەنگ و بۆن و ئەندام جیاوازن لە یەکتری.بۆ نموونە بەشی رۆژئاوای گژوگیا و دەوەنێکی نەرم و ئاوریشمی هەیه،که خۆراکی تایبەتی مەڕوبزنە،بەشی رۆژهەڵاتی دڕک و داڵی پێوه دیاره و خۆراکی وشتره،لەبەر ئەو هۆکارەشە خەڵک زۆربەی له رۆژئاوا خێوەت بۆ حەسانەوەی هەڵدەدەن و هەروەها دانیشتوانی بۆ پاڵاوتنی خوێ له ئاوی دەریا زۆربەی له بەشی رۆژئاوا کارگەی خوێ دروست دەکەن.گژ وگیا و دەوەن و ئاژەڵی هەر چوار بەش له چیای ئاگری یانیش ئاراراتەوە دەست پێدەکات بۆ باشوور.
1 - ئارارات - ورمێ:
لێرەدا پێویستە ئاماژە بەو خاڵە گرنگەش بکەین،ئادەمیزاد و ئاژەڵ ژینگه دەگۆڕن و کۆچ دەکەن،بەڵام دار و دەوەن لەو گۆڕانکارییە بێبەشن ونیشتەجێبوونە،هەر بۆیەشە میوەی ترێ یانیش (هەنگور)بەسەنگی مەحەک دادەنێن سەبارەت به ڕەنگ و بۆن و ئەندام کە دەتوانین له سەر پێکهاتەی خاکی قسه بکەیین،لەو بەینەدا ترێ سپییه و ئەندامی ورده و ژینگەی سەرهەڵدانی مەڕی پێکەر سپی نووح یا مەڕینووس(سپیران) و مریشک و قاز ومراوی سپی لەو خاکەدا که سوێره بەرچاو دەکەوێ،که گەورەترین پێناسەی گەوهەری ئەو خاکه ئەویه پێستی ناسکه و گۆشتی زۆر زوو دەکوڵی.بۆیە بازاڕی مریشکی سپی گەرمه و هەروەها ڕەنگی سپی خوری مەڕی نووحی له جیهاندا بێ هاوتایە یا خۆراکی میوەی ترێ و تۆوی باخەکانی ناوچەی خوێ و ورمێ به نێوبانگە ئەو بەشه له ناو ئایاتی قورئانی پیرۆزدا بەڕەنگی مەرجان ناوی هاتووە،( باغی ژماره یەک قورئان).
2 - ورمێ - شنۆ:
پێکهاتەی خاکی ئەو ناوچەیه تێکەلاوه له خاکی سوێر و شیرین و ئاژەڵی گەرمین و کوێستان دەکات،ئەوەش گەورەترین بەڵگەی خاکییە سروشت پێمان نیشان دەدات،ئادەمیزادیش له خاکا ڕابوه و پێمان دەڵێت:مەڕی نووح خاوەنی خێڵی بەختیارییە که بەپیران ناسراوە و خەڵکی سەڵماسی و مەڕی ڕەوەند خێڵی لۆر و لۆرەکان شنۆیی ـ نە) که له مێژودا به کوردی بلباس ناسراون،گەڵی ئەلی بەگ سنووری ژینگەی زستانه و هەواری ئەو دو مەڕیه که به باڵەکایەتی ناسراوە.لێرەدا «باڵ» مانای خوازراوە بۆ مێگەڵی مەڕ و بزنی ڕەوەند و مەڕینووس که دوو باڵ ناوی کوکراوەیە دەبێتە باڵەکان هەر ناوی ئەو شوێنەیه بەیادگار بەکار هێنراوه بۆ دوورگەی یۆنانی ئەمرۆ بەناوی ناوچەی باڵکان ناو دەبردرێ و شاری پیران به مێژووی زیاتر له( 5500 )ساڵەیە له لێواری دەریای ئادریاتیک.هەموو ئەوانە پێمان دەڵێی کورد کێیه؟ لێرەدا کۆبوونەوەی مەڕی ڕەوەند و مەڕی نووح له ناوچەی شنۆ به ناو یەکێتی مەڕداران لەژێر چاوەدێری میترائیان( پیران) بوونە بەهاوسنوری مامەشان، با بزانین مامەش کێیه و مامەشایەتی کوێیه؟
3 - شنۆ - قەندیڵ:
مامەش کێیه؟
مامەش وشەیەکی تێکلاوە لەدوو وشەی مام + ڕەش = مامەش که مام به مانای بڕای بابی لە رێزمانی کوردیدا و ڕەش وشەی پێناسەیە بۆ ڕەنگی پێست لەو وشەیەدا لێرەدا دەردەکەوی که دانیشتوانی سەرەتای ناوچەی مامەشایەتی ڕەش ئەسمەر بوونه هەروەک ئاژەڵی مەڕ و بزن کەڵ و گامێش و چەقەڵ و کەمتیار و بەراز که دەگەینی ناوچەی مامەشایەتی کەش و هەوایەکی گەرمێن و ئەفریقایی هەبووە،بەپێی سەرچاوە و بەڵگەکانی مێژوویی کوێستانەکانی زاگرۆس له دۆڵ و گەلی سەرسەوز و پڕشکۆی شنۆی به سەر دوو بەشی جیاواز دابەش دەبێ، سنوری چۆمی ناو شاری شنۆ یەکه له داوێنی دەشتی شار زەنجیره کێوی پیر ناسر به دریژایی 45 کیلۆمەتر گەلی قاسملۆی پێکهێناوه هەتا دەگاتە گوندی کۆکی که چەند کانیاوی تیدایە،هەتا ئەمرۆ کەس نەیدیوه وشک بن و لەگەڵ کانیاوی جیندی له کوێستانی سپیەریزی یەک سەرچاوەنە و بەگشتی لەگەڵ ئاوی ئەشکەوتی سەهۆڵان و کانیاوی بۆکان و زرێباری مەریوان یەک دەگرنەوە، ئەوەش نیازه لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر ئەنجامبدرێت،چۆن وێناچێ ئاوی بەفراو بێ کاتێ کانیاوی زەمزەم له مەکه دەبینی و ئەو کانیاوی ئەو ناوچانه کاتی له ناوەندی ئۆقیانووسی هێمن( پاسڤیک ئۆشین) ئاو دەرژێته ناو دڵی گوێ زەوی و هەتا ئەمرۆش کەس نەیتوانیوه بزانی ئەو ئاوانه چیان بەسەر دێت( الله و اکبر) کوێستانی زاگرۆس یەک پارچه نهێنی شاڕاوەی ژیانه که دەبێ کاری بۆ بکرێت شوێنی کوێستانی قەندیڵ بەباخی «ئەدەن» دەرکەوت ئەو ناسینەش دەستکەوتی بنکەی توێژینەوەی ژینە.
ــ گرنگی ڕۆژئاوای دەریاچەی ورمێ سەبارەت بەسەرهەڵدانی ژیان؛
فەڵاتی ئێران ئەگەر پێکهاتووە بۆ تاشینی پێکەری ئادەمیزاد بەناو ئینسان بۆ له سلە بەردی نەغەده کە دەتوانن به شێوەی شۆان و مێگەڵ له داوێنی کوێستان ببینین و هەر لەو شۆان و مەڕه له ناو دەریاچەدا له 5 شوێن کۆپی کراوەتەوە که 4 جەڵەبی بێ خاکیان دیاره تەنانەت یەک جەڵەبی ڕەوەند نەبێ که گەرمێن و کوێستان دەکات،بنکەی ژین داوا له هەموو خەڵکی کوردستان دەکات،بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ژیانی «ڕەوەند» کۆڕ و کۆنفرانسی زانستی تایبەتی بۆ بگیرێت که شکۆ و گەورەیی پەروەردگاری بەتوانا دەگەێنی.
درێژەی هەیە....
سەنتەری توێژینەوەی زانستی ژنێتێکی و ژینگه ناسی بنکەی ژین« کێلەشین2» ئۆستراڵیا
طراحی توسط سایت ساز یوتاب