بەناوی خاوەنی گەردوون
لە:سەنتەری تۆیژینەوەی زانستی ژنێتیکی ژین و ژینگەناسی
بۆ: کۆڕی مامۆستایانی ئەکادیمی کوردی
نامەی ژمارەی: 002 - 024
ناوەرۆک: مەڵبەندی شنۆ سەندووقی قورئانی مێژووی کورد...
وێرای سڵاو و ڕێزی بێ پایان لە خزمەت تاکە تاکەی مامۆستایانی دڵسۆز و بە توانا بۆ خزمەت بە زانست و پێشوەچوونی گەل و وڵات
لە سێ نامەی پێشوودا زۆر بە کورتی باسی مەڕدارانی پیرانمان کرد،کە بە 2 باڵی مەزنی مەڕی نووح لە جەزیرەی بۆتانی هەتا گەڵی عەلی بەگی و مەڕی ڕەوەند لە گەڵی عەلی بەگی را هەتا خانەقین و مەندەلی و شاری ڕواندز لە سنوری بەرپاکرا بۆ کۆنترۆڵی هاتوچۆی خێڵات کە شوێن ناوی باڵکایەتی وەخۆ گرتووە.
ڕەوەند کێن؟
قەومی ڕەوەند لە ناوچەی شنۆ سەریانهەڵداوە کە پێکهاتەی خاکی دوو جەمسەرییە تێکەڵاو لە خاکی سوێری جەمسەری باشوری ڕۆژئاوای گۆی زەوی لەگەڵ خاکی شیرین و گەرمەسێری ئەفریقا کە لە قوڕئانی پیرۆزدا بە (صلصال کالفخار)ناوی هاتووە،کە هەر ئێستاش بەردە شوانە و مێگەلی بەردینی لەو شوێنە بەیادگاری ماوە کە دانیشتوان چیرۆک و بەسەرهاتیان لێی سازکردوون.
هابیل و قابیل کێن؟
مەڵبەندی شنۆی بە چۆمی ناوشاری بە 2 بەشدا دابەشکراوە،باکوور و ڕۆژئاوای خاکی ساردە یا بە ناوی زانستی کلۆورە...خاکی جەمسەری باشورە و باشوور و رۆژهەڵاتی خاکی گەرمکە و ژیانی گەرمەسێر بەڕێوەدەبا کە ڕەش پێست و زەبەڵاح و گۆشتنن و دەشتی بەراوی قامیشەڵانە کە بۆ لای چیای قەندیڵ گیاو و زەوەند و دارستانی پڕ هەرمێ و هەنار و ترێ یانیش هەنگور دایگرتوە،کە باغی عەدەن بۆ ئێمە دەرکەوت لێرەیە ئیمە گڵەیی دەکەیین لە دنیای ئایین بۆچی چاویان لەو هەموو دەستچنی کردگاری کە لەناو قورئانی پیرۆز دا باسی لێوە کراوە،بەڵام لە ناو هیچ تەفسیریکی چ سووننە و چ شیعە هیچ باسی لێ نەکراوە.؟بۆ؟لێرەدا دانیشتوانی دەبوایە ئەفریقی بان،بەڵام دیارنین مرۆڤی ڕەش ئەسمەرە و گۆشتن لێرە دوبارە سەیری ئایەتی قورئانی دەکەیین قابیل و هابیل دوو برای ڕەوەند لەو مەڵبەندە دیار دەکەون،کە هابیل لە چیاکانی باکوور و ڕۆژئاوا پەز دەچەرێنی وە قابیل لە باشور و ڕۆژهەڵات کشتوکاڵ دەکات.
هەر ئێستا بچن سەیری شنۆ بکەن،بە یاسای قابیلی بەڕێوە دەچی،ئەو ناوچە تەواوی دەشت و چیا بوو بە باغی سێو و گێلاس مەڕ و مەڕداری نەماوە وەکوو ڕابردوو..
بەسپاسەوە....
عەبدوڵقادر پیران
سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی زانستی ژنێتیکی ژین و ژینگەناسی
بنکەی ژین (کێلەشین 2)ئۆسترالیا
...
سەرکەوتووبن
بە نزیکی *ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی * ئیمەیڵ * دەقی پەیام |