بێگومان،هەر وەک لەسەرەتاوە باسمان کردوە،ناوەندی توێژینەوەی ژێنێتیکی و زانستی ژینگەناسی (ژین)،ڕێکخراوەیەکی ژینگەپارێزە و هەولدەدات بۆ پاراستی ژینگە و سروشت و دەتوانیت بۆ بەرپاکردنی پێشانگای جیهانی ئاو لەسەر دەریاچەی زریبار هەنگاوی گەورە هەڵبگرێت. ئەم بیرۆکەیە دەکرێت سەرنجی جیهانی ڕابکێشێت بۆ کێشەکانی ئاو، ژینگە و گەشەپێدانی بەردەوام. دەریاچەی زریبار، کە لە پارێزگای کوردستانی ئێراندا هەڵکەوتووە، یەکێکە لە جوانترین و گرنگترین سیستەمە ئەکۆلۆژییەکانی ئاوی وڵاتەکە و دەکرێت وەک هێمایەک بۆ گرنگی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە بەکاربهێنرێت.
لێکۆڵینەوەی ژینگەیی: هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی بەرپاکردنی پێشانگا لەسەر سیستەمی ئەکۆلۆژی دەریاچەکە و دەوروبەری.
ئاگادارکردنەوە لەبارەی قەیرانی ئاو: پیشاندانی پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیا و چارەسەرەکان بۆ بەڕێوەبردنی بەردەوامی سەرچاوەکانی ئاو.
پشکنینی کاریگەرییە ژینگەیییەکان: چاودێری بەردەوامی کاریگەرییەکانی پێشانگا لەسەر دەریاچەکە و دەوروبەری و سەرچاوەکانی ئاوی سوێر و شیرین
ئەبدوڵقادر پیران/خوێندکار و پسپۆر لە زانکۆی کۆییزلەندی ئۆسترالیا

بۆ سازدانی پێشانگای تایبەتی ئاو لەسەر دەریاچەی زرێبار

بۆ سازدانی پێشانگای تایبەتی ئاو لەسەر دەریاچەی زرێبار