menusearch
ku.bnkayjin.com

بنکەی ژین و مێژووی کورد:

Ku | Fa
11/15/2023 7:19:00 PM
(0)
(0)
بنکەی ژین و مێژووی کورد:
بنکەی ژین و مێژووی کورد:

بە ناوی ئیزەد کردگاری هەر 2 جیهان


بنکەی ژین و مێژووی کورد


نووسین وتوێژینەوە: مامۆستا ئەبدوڵقادرپیران

ژینگەی وڵاتی کوردەواری و مێژووی گەل

 

 

خێوەتی گەورەی ئاسمانی مەڕدارانی کورد خاوەنی 5 پێگەو بنەماڵەن کە دەریاچەی ورمێ- یان لە ئامێز گرتووە،بە ناو ونیشانەی کە لە ژێرەوە ئاماژەمان پێکردوە.دەبی دنیای ئاکادیمی کوردە واری بە دواداچوونی بۆ بکات،بەمەبەستی بەرپا کردنی فستیڤالی (ژیانی ڕەوەند) بەڵگە و سەنەدی خاکی زیاتری بۆ کۆبکاتەوە تا بتوانریت ژیانێکی بی دڵەراوکی بۆ منداڵانی کورد دابین بکری.لیرەدا هەوڵدراوە کە هەرچەندی بتوانین بگەرێنەوە بۆ سەردەمی کۆن وبە پرسیار وبۆچوونی سروشت و گفتوگۆ لەگەڵ خاک و ئاو و ئاژیڵ و دارستان بۆ پتەوتر وبەنرختربوونی وتارە کان وەک بەڵگە و سەرچاوە وەرگیرابن لە لایەن رێکخراوەکانی زانستی نێودەوڵەتی و باوەڕ پێکراو.


دەریاچەی ورمێ:

بە پێی ئەو گڕافەی لە ژێرەوە هاتووە رۆژهەلاتی لەبەشی ژمارە 1 وە دەست پێدەکات،کە ئەو بەشە لەداوێنی باشوری کێوی سەهەندوە دەست پێدەکات هەتا لوتکەی کوێستانی بەڕزین(البرز).

ئەو بەشە هەتا دەگاتە لێواری چۆمی سۆران(قزڵ ئۆزۆن) باریکە هێڵیەکە لەو شوێنە بۆلای باکوورهەتا دەشتی مۆغان دەگرێتەوە،لەو بەشەدا مەڕوماڵات سوری خمییە بەتایبەت مەڕوبزن و ئادەمیزاد،هەتا مریشک و کەڵەشێر.

بەشی 2 و 3

لەو بەشەدا هەتا نیوەی بەشی 3 نێومان لێ ناوە سۆران - بادین کە درێژایی ئەو بەشە هەتا گەردەنەی شبلیەلە ری تاران - تەوریز لەوبەشەدا گیاندار خاوەنی بەژنێکی بەرزە وەکو حۆشتر،مریشک و کەڵەشێری لاری و بۆ ئادەمیزاد بادین بەکار دەبردرێت.

هەر 3بەشی ئەو خاکانە سوێرن و سەر بەجەمسەر یا قوتبی باشوری زەوین و ڕەنگی کریستاڵی خوێ سور دەنگێوی و ئادەمیزادی سورێکی تەواو ڤژی سوری خمی چاوی شین لەبەر ئەوەش بە قەومی سۆران ناوزەند کراون.

لە نیوەی بەشی 3 و بەشی 4 لە کێوی سەهۆڵانەوە هەتا دەگاتە کوێستانی ئارارات مرۆڤی پێست سپی و بەژن بڵیند و باریک کە دەتوانین بڵێین ئەرمەنیەکان پاشماوەی ئەو خێڵەن کە بنکە بەبادین -پیران دەیان ناسینی کە لە کوێستانی قاوقازهەتا ولاتی گۆرجستان وئۆکراین دەگریتەوە.

بەشی 5

ئەو بەشە تەواو سپی مو و پەشم و تووکی باڵندان بە تیکرا سپی وە هەروەها ترێ و تووی سپی ورمێ ومریشک و کەڵەبابی سپی کە لە بازاڕدەیکڕین مەڕوبزنی ئەو بەشە بە سپیران ناسراو بووە وبنەماڵەی خاوەنی بە پیران ناو نراون،هەرئێستا دەتوانن پیران لە گووگڵ سێرچ بکەن شارۆچکەیەکی بەندەرییە بەمێژووی زیاتر لە(5500)ساڵ بەدرێژایی تەمەنی.

بەشی 6

بەشی 5 شوێنی سەرهەڵدانی مەڕوبزنی سەردەسێری نوحی دیارە کە لە جیهاندا ئەمرۆ بەمرینۆس دەناسری،هیوادارین بتوانین فستیڤاڵی ژینی ڕەوەند بەرپا بکەیین بۆ کوردناسی ئەو مەڕەش تێدا بەشداربێت.

بەڵام بەشی 6 ئەو ناوچەیە زۆر گرنگ وتایبەتە چۆن خاکی (صلصال کالفخاری) بە پێکەری ئینسان و مێگەلی مەڕی لێ هەڵبەستراوە کە وا دیارە سروشت بۆ پێکهینانی ئەو ژیانە فەلاتی ئێرانی پێکهیناوە ولە قورئانی پیرۆزدا بەناوی سەبا دیارە کە پێویستە کاری زیاتری لەسەر بکرێت.

ئەو بەشە لە شوێنی ئەو پەیکەرە سنوری ئاوی سوێرو شیرینە و گیانداری گەرمێن و کوێستان دەکات،بۆیە ناوی ڕەوەندی بۆ خۆی وەگرتووە. بەشی 6 خاوەن ئیمتیازێکی زانستی زۆر گەورەی ژیانی کوردەواریە و فریادڕەسی ژیانی ئەو‌ڕۆی مرۆڤە.

بەشی ژمارە 5 بە پیران ناسراون،چونکە خۆیان سپی و ناسک و چاوشین و قژکاڵ بوونە و نووح پیغەمبەری گەورە یان بووە،بۆ ماوەی 950 ساڵ بەپێی کەتیبەکانی ئاینی لێرەدا دەردەکە وی بەهۆی بوونی پیرۆزی دڕاوسی باشوری بە ناوی خێڵی ڕەوەند رێزیان لێ گرتوون و هەتا بوونەتە شۆان و سەپانی و پاش کۆچی هەربەو چەشنە بەردەوام بوونە و مەڕی ڕەوەند ونووحی بوون بە یەک لە ژێر ناوی مەڕدارانی پیران ولە قورئانی پیرۆزدا،بە (اصحابی شمال) ناویان دەبات ولە کردەوەیان نارازیە کە لە چەندین شوێن ناویان دەبات.هەتا بۆ قەومی یەهوود دەفەرموی کە یەهوود لەگەڵ مسافرینی کەشتی دینە ژمار وە ئەوە دەگەینی کە سارا پیران بووە.

ئەوانە هەمووی ‌خاڵی ژنێتیکین.

بەشی 5 گفتوگۆی زۆری لە سەرە کە پیویستە باسی لە سەر بکری.

بەشی 7 بە گۆیرەی ژینگەی کە خاکیکی ئافریقاییە دەبوایە بنە مالە یکی تەواو ئەفریقایی تیدا دیار بایە،بەڵام وانیە و پێش هاتنی مەڕدارانی بڵباس بۆ ئەو ناوچە قەومێکی تێدا دەژیا کە بە سۆمەر دەناسران کە هەر ئێستاش لە هەولێر وکەرکوک و بەغدا دەژین و زۆر بەربڵاون.لێرە پێویستە بزانرێت سۆمەر کێیە؟بەپێی تۆژینەوەکانی (بنکەی ژین) سۆمەر دایکی ئەفریقیە و بابی ڕەوەندە لە کەتیبە ئایینیەکاندا باس کراوە هابیل و قابیل برا بوون،هابیل مەڕدار و قابیل وەرزێر کە رۆژێک قەرار دادەنیین بچن بۆ خزمەت خوای خۆیان بۆ شووکرانە بژێری و پێشکەش کردنی خەڵاتێکی گونجاو کە هابیل مەڕی دەبا و قابیلیش باقەییەک گوڵە گەنم بۆ فەریکە.کاتێک دەگەنە خزمەت خوای مەزن هەرکام دیاری خۆی پێشکەش دەکات،کە مەڕ وەردەگیری وگەنم نا کە ئەو پێشهاتە دەبێتە نێوان ناخۆشی و قابیل لێ ئەدا و هابیلی دەکوژی(ئەو بەسەرهاتە لە سروشتی شنۆیەدا دیارە) کە لە فستیڤاڵە دا بەوردی نیشان دەدرێت.

هەروەها لە تۆفانی نوح دا،کوری نوحی سواری کەشتیەکە نەبووە،ئاشکرایە سروشت ئیزنی پێ نەداوه لە تۆفاندا حاسی بووە و نووقم بووە،لە جێگای ئەو قابیل دیارە کە قەومی ڕەوەندە و برای هابیلە.

بەشی7

ئەو بەشە هەروەک لەرەنگی ڕەشی دیارە ناوچەیەکی گەرمسێری ئەفریقایە کە بە هۆی کەمتەرخەمی دانیشتوانی بە نەناسراوی ماوەتەوە لەو شوێنە دوو کێل بەرەنگی شین دۆزراونەتەوە کە یەکیان دەستنووسی لە سەرە ولە ناوچەی شنۆیە چاودێری ژینگەیەکی لێرەواری دەکرد،بۆ مەڕداران کە هاوینە هەواریان هەبووە بەناوی ئەو کێلەیان کردبوو و باسیان دەکرد،هەواری کێلەشین کە ئێستا ئەو بەردنووسە لە مۆزەخانەی شاری ورمێ چاوەرێ دیداری هاوڕێتی کە لە مۆزەخانەی هەولێر پارێزراوە.

ئەو دوو کەتیبەیە کە لە بەشی 7 دۆزرابوونەوە،بنکەی ژین بە ئادەم و حەوا پێناسەی کردون کە دەبێ کاری لە سەر بکرێت زۆربە وردەکارییەوە.وەک دەردەکەوی کە سۆمەر،مامەش و ئامۆزای کوردییە کە زۆر ڕاستە (مام)بە برای باب دەڵێن لێرەشدا دوبارە دەردەکەوی کە ناوچەی شنۆیە شوێنێکی زۆر تایبەتە.

بەشی 7 لە گوندی گورگاوی شنۆیە دەگرێتەوە هەتا گۆگتەپەی مهاباد وخاکی باغی عەدەن لە گوندی کۆکی یا قەڵای دەمدەم ترۆپکی پیرناسری دەشتی شنۆیە دەچێتەوە پەسوی و گرتکشانە و لەوێشەوە زنجیرە کێوی زمزیرانی سەردەشت و بانە و ڕانیە و قەڵادزی و ڕەواندز دەگرێتەوە.چۆمی گادەر لە سەردەمی کۆندا بەناو شاری شنۆیەدا دەڕۆی،کە هەردوو سایدی میوەڵان و ڕەز بووە،ئاشێکی زۆری دەگێرا کە بە پێدابوونی زنجیرە کێوێک پێشی دەگیری و بۆ لای باشور دەرۆا.کە ئەمرۆ بە چۆمی گادەر ناو دەبردرێت.لێرەدا دوو ترۆپکی ڕەندۆڵە و بابۆڵە سەرنجڕاکێشن کە چەشنی بکوژ و کوژراو دەکەوکە بەرچاو و چۆم کەوتۆتە پشتی بکوژی،کە ئەگەر چاوی لێ بکەن، دەشتی شنۆ بە تێکرا بۆتە باغ و باغات(١١٠٠٠)دۆنم باغی سێوی هەیە.زۆربەی مێرکەکان بوونەتە باغی سێو و لەوەرگە نەماوە بۆ مەڕوماڵات.

بەشی 8

ناوچەی گەرۆس کە وشەی زاگرۆس دەبی لەو نێوە وەرگیرابی خاوەنی خێڵی هەندوو و مەڕوبزنی شین بەشە کە مێژوودا بەناوی ماد ناویان هاتووە.ئەو بنەماڵەیە فەرهەنگ و کولتورێکی زۆر چڕوپڕی هەیە،سەبارەت بە هونەری چنین و رستن و چاکردنی گۆزە و کاشی و خشتی سور کە لە ناوچەی زێویەی سەقز ئاسەوارێکی زۆری لێ دۆزراوەتەوە کە پێویستە کاری بۆ بکرێت.

هەر وەک دەبینن 4 بنەماڵەی مامەش وهیندو،سۆران و پیران مەردارن وخاوەن خاک و ئاوی خۆیانن تەنانەت ڕەوەند لە هاتووچۆیەکی قورس دایە،لە نێوان قەندیل و ئاراراتدا.

 

سەنتەری توێژینەوەی زانستی ژنێتێکی ژین و ژینگەناسی
بنکەی ژین (کێلەشین2) ئۆستراڵیا

 

بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
بنکەی ژین و مێژووی کورد
 خێوەتی گەورەی ئاسمانی مەڕدارانی کورد خاوەنی 5 پێگەو بنەماڵەن کە دەریاچەی ورمێ- یان لە ئامێز گرتووە،بە ناو ونیشانەی کە لە ژێرەوە ئاماژەمان پێکردوە.دەبی دنیای ئاکادیمی کوردە واری بە دواداچوونی بۆ بکات....
بنکەی ژین و مێژووی کورد