ku.bnkayjin.com
گروپکردن
دەربەندی گاور
Ku
|
Fa
سەنتەری کۆڕی توێژینەوەی زانستی ژنێتێکی ژین و ژینگەناسی
بەشی دووهەم: مرۆڤ و ژینگە لە زاگرۆس،بەر لە ١٠ هەزار ساڵ...
بەشی یەکەم: مرۆڤ و ژینگە لە زاگرۆس،بەر لە10 هەزار ساڵ...
بنکەی ژین و مێژووی کورد:
شنۆ،شارێک بەمێژووی 3000 ساڵە...
جینی یەکەمین شوانکارەکانی زاگرۆس
ئەلبومی وێنەکان
بۆ: کۆڕی مامۆستایانی ئەکادیمی کوردی
2/27/2024 8:03:00 PM
ئەرشیف
ئەلبومی وێنەکان
»
11/15/2023 5:52:23 PM
(
0
)
(
0
)
دەربەندی گاور
دەربەندی گاور هەڵکۆڵدراوی ( نەرام سین ) :
دەربەندی گاور دەکەوێتە زنجیرە چیاکانی قەرەداغەوە، نزیک لە شارۆچکەی قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانی، لەم دەربەندەدا لە قەد پاڵی شاخێکدا هەڵکۆڵدراوی ( نەرام سین ) ی لێیە، یەکێکە لە کۆنترین نەخشەکان لەسەر ڕووی بەرد لە ناوچەکانی کوردستان، بۆیەکەمجار لە ساڵی ( ١٩٢٥ ) بڵاوکرایەوە لەلایەن ئەفسەری بەریتانی ( ئەدمۆندزەوە ) کاتێک سەردانی قەرەداغی کردووە، پاشان لەگەڵ کەسانی ناودارو سەرۆک عەشیرەتی ناوچەکە سەردانی شوێنی هەڵکۆڵدراوەکەی کردووە، ناوی ( نەرام سین ) ی بەسەر هەڵکۆڵدراوکەدا بڕیوە .
لەلایەکی دیکەوە خاتوو ( ئیڤا سترو منگەر ) لەساڵی ( ١٩٦٠ ) سەردانی دەربەند گاوری کردووە، لێکۆڵینەوەی لە هەڵکۆڵدراوەکە کردووە و دەڵێت ڕاستە هەڵکۆڵدراوەکە بۆ سەردەمی ئەکەدی دەگەڕێتەوە، بەڵام ناتوانین بڵێین بۆ سەردەمی نەرام سین یان هەر پادشایەکی دیکەی ئەکەدی دەگەڕێتەوە بە شێوەیەکی ورد و دەقیق .
هەروەها شوێنەوارناسی هۆڵەندی ( هرودا ) دەڵێت لەبەرئەوەی هاوشێوەی ئەم نمونەیە لەدوای نەرام سینەوە زۆرە ناتوانین سەردەمەکەی دیاری بکەین، ناوهێنانی ( نەرام سین ) دەگەڕیتەوە بۆ بینینی ئەو لێکچوون و نزیکیانەی لە نێوان ئەم هەڵکۆڵدراوەو ئەو هەڵکۆڵدراوانەی دیکەدا هەیە بەناوی نەرام سین .هەروەها هەندێک بۆچون لێکۆڵینەوە بەو ئاڕاستەیەن کە هەڵکۆڵدراوەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بنەماڵەی ئووری سێیەم و بەتایبەتر بۆ سەردەمی پاشا ( شولگی ) .
بەڵام سەرەڕای ئەم بۆچونانە،ئەوەی زیاتر ڕێی تێدەچێت ئەوەیە کە ئەم نەخشە تایبەت بۆ یەکێک لە پاشا ناوچەییەکانی کوردستان دێرین هەڵکۆڵدرابێت،چونکە ئەگەر بڕوانین داتاشینی نەخشێک بەو قەبارە گەورەیە و لەو جوگرافیا سەختەدا کە کات و توانایەکی ماددی مرۆیی زۆری ویستووە.هەروا ئاسان نیەو بێگومان دەسەڵاتی داگیرکەر ناتوانی بنیادیی بنێت، یان ئەگەر بیشیکات ناتوانێ بۆ ئەو ماوە زۆرە بیپارێزێت و نەهێڵێ خەڵکی وڵاتە داگیرکراوەکە نەخشەکە بشێوێنن، هەربۆیە ئەوەی زیاتر ڕێی تێدەچێت ئەوەیە کە ئەم داتاشراوە وێنای پاشایەکی ناوچەیی کوردستانی دێرین بێت نەک پاشا داگیرکەرەکانی وەک نەرام سین و شولگی.
دەربەندی گاور
دواتر
پێشووتر
سەرنجی بەکارهێنەران
*
ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی
*
ئیمەیڵ
*
دەقی پەیام
پێشکەشکردن
بە نزیکی
*
ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی
*
ئیمەیڵ
*
دەقی پەیام
پێشکەشکردن
0 بۆچوون