menusearch
ku.bnkayjin.com

ئەرسەڵان تەپە/ئەسلان تەپە

Ku | Fa
7/13/2023 11:38:16 AM
(0)
(0)
ئەرسەڵان تەپە/ئەسلان تەپە

ئەرسلان تەپە/ئەسلان تەپە


بەشی یەکەم:


تەپۆلکەیەکی دەشتی مالاتیای باکووری کوردستانە، لە ڕۆژئاواوە، نزیک ڕووباری فوراتە. ئەوەی ماوە ٣٠ مەتر بەرزە. تەمەنی بۆ ٥ هەزار ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە. بەرلەوەی کەلتووری عوبێد لە میسۆپۆتامیای باشوور دەرکەوێ، ئەوێ نیشتەجێی مرۆڤی چەخی بەردینی نوێ بووە و ئەو چینە لە ئەرسلان تەپە،هەشتەمین چینە. دواتر لە سەرەتای سەردەمی دەرکەوتنی کەلتووری ئوروک، تەواو ئاوەدان بووە. هەردوو ئەکادی و ئاشووریەکانیش لە کاتی خۆیاندا، دەسەڵاتیان بەسەریدا شکاوە، تا سەردەمانی ڕۆمان و بێزەنتییەکانیش لە ساڵی ٤٠٠ی زاییندا، هەر مابوو.
لە هەزارەی چوارەمی بەر لەزایین لەگەڵ شارەکانی میسۆپۆتامیادا گۆڕانکاری کۆمەڵایەتیی و سیاسی بەسەردا هاتووە. لە هەزارەی سێیەمی بەر لەزایین کشتوکاڵی پێگەیشتووە و بووەتە هۆیەکی دیکە بۆ پێوەندی لەگەڵ باشووری قەوقاز و ناوەڕاستی ئەناتۆلیا. لە هەزارەی دووەمی بەر لە زایین ئەگەرچی دەسەڵاتی هیتیت بەسەریدا هەبووە، بەڵام تا ئاستێکیش دەسەڵاتی خۆیان هەبووە. بە ڕووخانی هیتیت، دەسەڵاتییان گرتووەتەوە دەست و سەردەمی هیتیتی نوێ لە هەزارەی یەکەمی بەر لە زایین، لە دایک بووە و ئەسلان تەپە پایتەختییان بووە.
توێژینەوەکانی زانکۆی ساپیێنزا لە ڕۆمای ئیتاڵیا بۆ ماوەی ٥٨ ساڵ لەو شوێنەوارە بەردەوام بووە. قورسە هەموو دۆزراوە و تێگەیشتنەکانمان بۆ سیستەمی ئابووری و سیاسیی ئەرسلان تەپە بە ئاسانی بخەینە ڕوو. وردبوونەوە لە پاشماوەکانی چاخی بەردینی نوێ ئەنجامی سەرنجڕاکێشی بەدەستەوە دا، بە تایبەتی ئەوانەی لە هەزارەی چوارەمی بەر لە زایین، ماونەتەوە. دەسەڵاتی ئەرسلان تەپە ئەوەندە بەهێز و توانا بووە، تا ڕاددەیەکی باش باڵی بەسەر زۆربەی ئەو ناوچەیەدا کێشاوە. دەکرێ ئەو سەردەمە بە سەرەتای کۆمەڵگەی دەوڵەت، ناوبنێین.
ئەرسلان تەپە لە سێ بواردا ڕۆڵی پڕ بایەخی هەبووە. ١. چەقی یەکەم دەسەڵاتی بەهێزی ئەو ناوچەیە بووە. ٢. سەرەتاکانی دەوڵەت پەیدابووە، ئەگەرچی ئەوکاتە تەنانەت شاریش لە میسۆپۆتامیای باکوور، نەبووە. سیستەمی ئاڵۆز و بەڕێوەبردن تەنیا لە باشووری میسۆپۆتامیادا هەبووە. ٣. ئەو بەڵگانەی لەوێ بەجێماون سیستەمێکی بەڕێوەبردنی ئاڵۆز و لەدایکبوونی بیرۆکراسیی، نیشان دەدەن.
هەلکۆلێنەکان لە نزیکەی ٤٠٠٠ مەتر دووجا بوو. گەیشتن بە ئاسی ٧ تەمەنی بۆ ٣٩٠٠ تا ٣٤٠٠ ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە و نیشانەکانی کۆمەڵگەی یەکسان و دەستگرتوو بە کەلتووری خۆیانی تێدابوو. لەو کاتەدا نیشتەجێیەکە زۆرترین ڕووبەری هەبووە و دانیشتووانیشی زۆر چڕ بووە، تا هەموو ئەو تەپۆلەیەی تەنیوە. بەڵام جیاوازی زۆر لە نێوان شوێنەکانی خەڵکەکەی هەبووە. کۆشکی دەسەڵاتداران لە تەپکی گردەکە بووە، دیوار و ئەستووری ڕەنگکراو بووە. هیچ ئاماژەیەک بۆ هەبوونی چالاکیی و دانیشتووانی ئاسایی لەوێ نەبووە. هەرچی خانووی خەڵکە ئاساییەکەیە، لە لێوارەکان بوون.
دوو پەرستگە Dو C دۆزرانەوە. بەشی زۆری ئەوەی یەکەم ڕووخاوە، بەڵام بەشێکی دیوارەکانی دیارن و بە نەخش و نیگاری شێوازی میسۆپۆتامیا، رازاوە بوون. ژوورێکی گەورە و بیندرا، لە سووچیکیدا پلیکانە هەبووە. بناغەی ئەو پێکهاتەیە لە نزیکەی ٨٠٠ بەردی گەورەی هەڵچنراو و ڕیزکراو، دروستکراوە. لە بن ئەو بەردانە دارەڕێی تەریب لەگەڵ یەک، کراوە. ئەو تەکنیکە لەو کاتەدا، زۆر سەرنجڕاکیشە و هیچی هاوشێوەی ئەوە لە شوێنەواری دیکەدا، نەدۆزراوەتەوە. ئەو پەرستگەیە وەکو ئەوانەی میسۆپۆتامیا بووە، ٤ دەرگای هەبووە. لەو نزیکەی هەزار دەفرە قووڵانەی دۆزرانەوە (هەندێکیان سەراونخوون کرابوون ئامادەی بەکارهێنان بوون)، دەردەکەوێ زۆرترین چالاکیی تۆمارکراو لەوێ، دابەشکردنی خواردن بووە. ١٨٤ مۆری داخستن دۆزرانەوە، ١٧٧یان لە بەشی باشووری ژوورەکە بوون.
هەرچی دووەمە، ڕووبەری ٤٠٠ مەتر دووجای هەبووە و بەرانبەر یەکەم لەسەر زەوییەکی بەردی لێواری ئەو تەپۆلکەیە، دروستکراوە. لەوێشدا چەند سەد دەفرێکی قووڵ لەگەڵ سەروو ٢٠٠ مۆری بەکارهاتوو (شکاو)، دۆزرانەوە. لەوە دەچێ ئەوەی لە پەرستگەکەی دیکە دابەشکراوە، لێرەدا کراوەتەوە و مۆرەکان لێرەدا شکێندراون. هەموو گڵسازییەکان بە دەفرە قووڵەکانیشەوە هەر لە ئەرسلان تەپە دروستکراون. هەردوو ئەو پەستگەیە هاوشێوەی ئەوانەی میسۆپۆتامیای باشوورن.
بۆ ئێمە دیارنییە کاریگەریی میسۆپۆتامیای سەردەمی عوبێد (٤٠٠٠ ساڵ بەر لە زایین) لەسەر ئەرسلان تەپە چۆن بووە. بەڵام دیارە هەموو چالاکیی و ڕێوڕەسمە ئایینییەکان وەکو ئەوانەی میسۆپۆتامیا، بە دەستەبژێری دەسەڵاتەوە بەندبوون. کاریگەریی میسۆپۆتامیا هەر لە دەشتی مالاتیا لە شوێنەوارێکی دیکە بە ناوی داگرمانتەپە، دۆزراوەتەوە. دەکرێ بڵێین دیاردەی وەرگرتن و تێکەڵکردنی لایەنەکانی بەڕێوەبردن و ڕێوڕەسمە ئایینییەکان وایانکردووە سیستەمێکی کۆمەڵگەی خۆجێ لە میسۆپۆتامیای باکوور دەرکەوێ، ئەو سیستەمە بە دەستەبژێرێکەوە بەسترابووەوە.
سەرچاوە: https://www.academia.edu/41464290/ARSLANTEPE_PROCEEDINGS_OF_THE_I_INTERNATIONAL_ARCHAEOLOGY_SYMPOSIUM_Yay%C4%B1na_Haz%C4%B1rlayanlar_Edited_by_Neslihan_Durak_Marcella_Frangipane
https://www.saradistribution.com/aslantepe-kurdistan.htm

 

ئەرسەڵان تەپە/ئەسلان تەپە
ئەرسەڵان تەپە/ئەسلان تەپە
ئەرسەڵان تەپە/ئەسلان تەپە
ئەرسەڵان تەپە/ئەسلان تەپە
ئەرسەڵان تەپە/ئەسلان تەپە
ئەرسەڵان تەپە/ئەسلان تەپە
ئەرسەڵان تەپە/ئەسلان تەپە
ئەرسەڵان تەپە/ئەسلان تەپە
سەرنجی بەکارهێنەران
*ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی
* ئیمەیڵ
* دەقی پەیام

بە نزیکی
*ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی
* ئیمەیڵ
* دەقی پەیام

0 بۆچوون