

ku.bnkayjin.com
فڕین لە پانتایی بێکۆتایی خەونەکاندا.....
9/26/2025 9:12:54 PM
(2)
(0)
فڕین لە پانتایی بێکۆتایی خەونەکاندا.....
زیاتر لە کتێبێک لە ڕێگا دایە...
فڕین لە پانتایی بێکۆتایی خەونەکاندا..... گەشتێک لە دڵی مێژوەوە تا سەروو سنووری زانستی نوێ.
بەرهەمی نوێ (عەبدولقادر پیران)، توێژەر لە زانکۆی کوئینزلاندی ئوسترالیا؛
کتێبێک کە سنووری نێوان مێژوو، ئهفسانە و توێژینەوەی زانستی دەبڕێتەوە.
لە بەردنووسی مێژوویی کەڵەشینوە تا دوورترین زانکۆکانی جیهان، لە نهێنییە کۆنەکانی رۆژهەڵات تا چاوی زانستی نوێی ڕۆژاوا. ئەم کتێبە پردێکە بۆ گەڕان و لێکۆڵینەوە لە دوای ڕاستی؛ ڕوایهتێکی سەرسوڕهێنەر لە پەیوەندی هەمیشەیی مرۆڤ، زەوی و ئاسمان. ئەگەر دڵخۆشی بە مێژوو، کولتور، ئهفسانە و نهێنییە نەزانراوەکانی سرووشـت هەیە،ئەم کتێبە تۆ دەبات بۆ گەشتێکی بێ وەستان. ئەم کتێبە بەرەو گەشتێکی نوێت دەبات، گەشتێک کە هەموو ڕووناکییە کۆنەکان و ڕههەندە زانستییە نوێیەکان بۆ تۆ کۆدەکاتەوە.
ئامادە بە بۆ ئەزموونێکی جیاواز...
کتێبێک کە بەم زووانە دەگاتە دەستی دڵخوازان و ئێستا لە ژێر چاپدایە...
سایت ساز و فروشگاه ساز یوتاب