وتاری تایبەت/نوسەر/ئەبدوڵقادر پیران
ئێرانییەکان جارێکی دیکە لەلایەن خاوەنی تەختەوە پشکنینیان بۆ کرا و مۆڵەتیان پێدرا خۆیان بدۆزنەوە و خۆیان بۆ ڕۆشتن ئامادە بکەن.بەداخەوە دەبێ بگوترێ کە دنیای زانست لە بەرابەر سروشتدا دۆڕاوە،چونکە سەرھەڵدانی ژیان لە فەلاتی ئێراندا دەدۆزرێتەوە و عەشیرەتی لۆڕ (ڕۆند = مرۆڤ) و بەختیاری (پیران = خەڵکی باکوور) سەر بە خۆیانن بۆ ئەم سەرھەڵدانە،کە ژینگەی شنۆیە ئەوەی نیشانی داوە.
مێژووی دۆکیومێنتکراوی ئێرانی کەونار،کە لە لایەن پرۆفیسۆر(حەسەن پیرنیا)،ناسراو بە( موشیر ئەلدولە) نووسیویەتی،باس لەوە دەکات کە فارسەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران،ناوچەی پارساوا،کە مەڕدار بوون،ڕژانە ناو زاگرۆس و لە ئیلام نیشتەجێ بوون و ھیچ ئاماژەیەک بە...لەناوچوونی حوکمی(٦٠٠) ساڵەی ئەکراد لە بابل،و ئەم دوو خێڵە کە لەسەرەوە باسکراون،بە ناوی بڵباس،ئەندامی سەرەکی بوون،لەلایەن سوپای جولەکەکانەوە ھێرشی کرایە سەر لە تۆڵەی پێغەمبەر ئیبراھیم،شاری بابل و... پێغەمبەر سلێمان کوڕی داود ھەموو ئامرازەکانی گواستنەوەی بۆ کۆێستان گرت و لە ناوچەی شاھیندژ کەمپی دانا بە مەبەستی ھێرشکردنە سەر شاری سەبا لە چیاکانی زاگرۆس و دوای دامەزراندنی ھێزی جولەکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی گۆلی ورمێ، پێغەمبەر سلێمان، لە نامەیەکدا بۆ شاژنی سەبا، داوای لە خۆی و گەلەکەی کرد کە موسڵمان ببن، ئەو پرسە بە ھاوسەرگیری شاژن کۆتایی ھات،ھاوسەرگیڕی شاژنی شاری سەبا سیاسەتێک بوو،بۆ کردنەوەی ڕێگا بۆ ئەوەی خێڵەکان بگەڕینەوە کۆێستانی کێلە شین کە وەرزی ھاوین دادھات و مەڕ تاقەتی نەبوو و لە بەیین دەچوو،کە لە گەرمادا گیرابوون،ئاشووریش پێی ڕازی نەبوو، بۆیە بە بیستنی ئەم ھەواڵە، ھێرشیان کرد بۆ ڕەواندۆز لە باکووری ڕۆژھەڵاتی نەینەوا بۆ ڕووخاندنی شاری سەبا ھەتا دۆڵی شنۆیە و ھەموو دانیشتووانی گەنج و پیر و کرێکار و جووتیاران لەگەڵ خێزانەکانیان گواسترانەوە بۆ نەینەوا و ھۆزە ئاشوورییەکان لەوێ نیشتەجێ بوون،دەتووانین بڵێن بەشێک لە دانیشتووانی مووکریانی ئەمرۆی مەھاباد لە پاشماوەکانی ئەوانن.
بەگوێرەی ئاوێتە کولتوورییەکانی نێوان کورد و فارس و فیرعەونەکانی میسر و یۆنانی کۆن، پێدەچێت ناوچەی شنۆیە نھێنیەکی لەگەڵ لۆرەکان ھەیە،ئەم ناوەندە لێکۆڵینەوەیە (بنکەی ژین)لە مێژە ھەوڵی ئەوە دەدات بڵێت تیۆری پەرەسەندن ڕاست نییە، بەڵام ئەو پیاوە دوای زریانەکە لە تۆز و خۆڵ سەریھەڵداوە و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ھەروەک قورئانی پیرۆز لە سورەتی نوح ئایەتی(١٧)دا ئاماژەی پێکردووە.
بۆیە پێویستە ھەموو دۆست و بیرمەندان ھاوکاربن بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی،بۆ ئەوەی ئەم گرێ کوێرە بکرێتەوە و جیھان و جەماوەر ئاگاداری ئەو کارە گەورەیە بن و دەست لە خراپەکاری بێ سنوور ھەڵبگرن و بگەڕێنەوە بۆ ناو سروشت و تەسلیمی ئەوەی پێویستە بن...
سەنتەری توێژینەوەی زانستی ژنێتێکی و ژینگە ناسی بنکەی ژین« کێلەشین٢» ئۆستراڵیا