سەرەتای پرۆژەی سەنتەری توێـژینەوەی ژنێتيکی و زانستی و سروشتی ژین:
نووسین و توێژینەوە: عەبدوڵقادر پیران
لە سەر پرۆسەی سەرھەڵدانی ژیان لەسەر خاکی کوردستان لە ناوچەی قاوقاز و لێواری دەریاچەی ورمێی و کوێستانەکانی زاگرۆس بوو زانکۆی سۆران ژیانی تازە یا ژیانی دوو جەمسەری ئاوی سوێر و شیرینی سەرھەڵداو لە دەریاچەی ورمێی.بەپیێ بەڵگەی دنیای پزیشکی ھۆکار چییە،لەوڵاتی ئۆستراڵیا رێژەی شێرپەنجەی پێست لە ناو جیناتی قاوقازی ٧٥ تا ٨٠ بەرچاوە لە کاتێکدا بۆ مرۆڤی ئەسمەر یانیش ڕەشی ئەفریقایی ناگاتە ١ لەسەد؟ ئەو پرسیارە بوو بە ھەوێنی ئەو توێژینەوەیە کە ماوەی ٣٠ ساڵ کاری لەسەر کراوە. لەسەرتاسەری گۆی زەوی. توێژەر (عەبدولقادر پیران) ھەڵگری بروانامەی مامۆستای بیرکاری لە بەشی ناوەندی لە دایکبوی (١٩٥٢)زایینی شاری شنۆ،ناو براو لە دسامبری سالی( ١٩٩٣)بە خێزانەوە دەگاتە وڵاتی ئوسترالیا و لە شاری سیدنی لە ناوچەی لیڤەرپوولی ئەو شارە نیشتەجێ دەبێت،کات و زەمانی دەستپیکردنی ڕۆژانی کەریسمەس و سەری ساڵی تازەیە و شوێنەوار بەتەواوی پڕ لە گەشتیار و ھاتووچۆی ناو بازاڕ و کڕینی جلو بەرگ و پێداویستیەکانی ناوماڵ و سەری سالە.
لە١٦ مانگی ژانویەی (١٩٩٤)بۆ فێربوونی ڕیزمانی ئینگلیزی دەچێتە فێرگە لەو شوێنە لەلایەن بەڕێوەبەر و مامۆستایان گوێبیست دەبێ کە ژینگەی تازە چەند جیاوازیکی لەگەڵ ئەو شوێنەی لێ ھاتووە ھەیە،کە یەک لەوان خۆپاراستن لە تیشکی خۆرەتاوە کە بەھۆی ناسکبوونی لایەی ئۆزۆن دەبی ئاگاداری خۆی بێ تووشی شێرپەنچەی پێست نەبی بەتایبەت ئەوانەی جیناتی قاوقازینە کە زۆریان تووشی ئەو نەخۆشیە دەبن و کۆچی دوایی دەکەن..
ئەو ھەواڵە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕۆح و ڕەوانی دادەنی بەجۆری کە ژیانی بوو بەبیرکردنەوە لەو بارودۆخە نالەبارەی بۆی پیش ھاتووە.چونکە ماڵ و منداڵ و خیزانی قژکاڵ بوون و جیناتی قاوقازی و ھەروەھا نەتەوەی کورد کە ڤژکاڵ و ئەسمەر و ڕەشی تێکەڵاو ھەیە،چونکە ژمارەی قژکاڵ ڕیژەی زۆر لەسەرە لە کاتێکدا مرۆڤی ڕەش و ئەسمەر ژمارەیەکی بەرچاو نییە.
بەو چەشنە توێژەر تووشی کۆسپ وئاستەنگی لە ژیاندا دەبێ وە بۆ چارەسەری دەکەوێتە لێگەڕین و لێکۆڵینەوە و ئەندیشەی جۆراوجۆر ھەتا ئێوارەیەک لە ڕێگای چوونەوە بۆ ماڵەوە بۆنی گوڵە سور ھەست پێدەکات،کە بەمنداڵی و لاوی لەگەڵ ئەو گوڵەدا گەورە بووە و بەدوای شوێنی دەکەوێت ھەتا لە پشت دیواری تەختەی دراوسێان دەیدۆزیتەوە لەبەر تیشکی ڕۆژی سووتاو و ھەڵقرچاوە بە خوونچەی گوڵی وردی سپیالۆخی و دەگەرێتەور بۆ ماڵ و بیری ژیانی نالەباری و دۆزێنەوەی ڕێگا بۆ چارەسەری ھۆکاری چیە،دونیای پزیشکی چارەسەری ناکات یان پی ناکریت؟
لەگەل سروشتی ژینگەی ئۆستراڵیا دەکەویتە گفتوگۆ و لێکدانەوە و دەچیتە ناخی بەکارکردن لەناو دونیای کشتوکاڵی ئەو وڵاتە کە ناوبانگی جیھانیە و رادەی بەرھەمی گەنم و جۆ و گۆشت و دانەوێلەی لە ھەژمار نایەت لەو ژینگەیەدا بە شوێن ویستەکانی دەگەرێت بۆ چارەسەری کێشەکانی ژینگەی تازەی وڵاتی ئۆستراڵیا بە پانتایی(٧٦٠٠٠٠٠)کیلۆمەتری چوارگۆشەکە گەورەترین دوورگەی ئاوەدانی جیھانە بە( ٢٥)ملیۆن کە تەنانەت(٢٠٠)ھەزاری خۆجێیی ڕەسەنن و ماوەکەی تری کۆچەرین.دین وئاینی ڕەسمی مەسیحیەت و ئەوانی تر ئازادن بۆ خۆیان بانگەشەی ئاینی خۆیان بکەن.یەکەی پارەی دۆلاری ئۆسترالییە کە نرخی ئەورۆی( ٦٣ )سەنتی ئەمریکاییە.خسکی ئەو وڵاتە بە( ٨) پارچەی بچووک و گەورە دابەش کراوە کە بریتین لە(٥ )ويلايەت و (٣)پارێزگار،شێوازی حکومڕانی سەرۆک وەزیرییە لە ژێر چاودێری شاژنی بەریتانیا.
سروشتی ئۆسترالیا زەنجیرە کێوێکی پان و بەرین و زۆر کونی چەرخی ئەووەل بەناو کویستانی بەرزی مەزن کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لە پارێزگای نیوساوس وێلز بە ٣ زنجیرە کێوی بەفرگر بەناو ئالپەکانی ئۆستراڵی پەیوەند دەبێ کە( ٥)بە (١ )ئەو خاکەی دابەش کردوە کە یەک بەشەکەی ژینگەی لێواری ئۆقیانووسی ھێمن دێتە ھەژمار کە جوان و ڕەنگین و پێست ناسک و وردە لە رۆژھەڵاتەوە(٤)بەشی تر لای رۆژئاوای ئەو زنجیرە کێوە ژیانیکی شین بەش و ئەسمەر بەڕێوەدەبات کە تەنانەت ھۆکاری ئەو ھەموو جیاوازیە بوونی گازی کلۆرە کە لەگەڵ مێتاڵی سۆدیۆم دەبی بەخوێ و ئاوی سوێر دەکات.ژێنگەی ڕەنگین پێکھاتووە.لێرەدا دەگەینە ئەو دەرئەنجامە کە ئاوی سوێر جەمسەری باشوری گۆی زەوی کە سوێرە ھۆکاری و جودی گازی کلۆرە کە سەرچاوەی کەش و ھەوای ساردە چەشنی گازی نایترۆژین کە بەشێوەی ئەمۆنیاک سەرما بەرھەم دێنی.
چۆم یا ڕوبارێکی بەسەدان کیلۆمەتر پان و بەرینە و قولایەکی زۆر لە ئاوی سوێری جەمسەری باشور لە نێوان خاکی ئۆسترالیا و خاکی وڵاتی نیوزڵەند بەرەو باکور وەرێکەوتووە ھەتا دەگاتە وڵاتانی ھیندوچین کە دەتوانین بڵین درێژترین و بەرینترین و قووڵترین و پڕ ئاوترین چۆمی سەرگۆی زەویە کە دنیای زانست بە ئاوی ئۆقیانووسی دەزانێت و لە کاتێکدا ئەو چۆمە دیوارێکی ئاوی پڕ شەپۆلە بۆ پشتگیری لەتێکەڵبوونی ئاوی دوو ئۆقیانووسی ھێمن و ھیند....