menusearch
ku.bnkayjin.com

سێ خاڵی گرنگی فەڵاتی زاگرۆس شنۆ ـ مەریوان

Ku | Fa
7/18/2025 5:17:00 PM
(0)
(0)
سێ خاڵی گرنگی فەڵاتی زاگرۆس شنۆ ـ مەریوان
سێ خاڵی گرنگی فەڵاتی زاگرۆس شنۆ ـ مەریوان

 

جیھانی زانست ناچارە ڕێگای خۆی بکاتەوە بۆ قبوڵکردنی *شارستانییەتی شنۆ* وەک بنەمایەکی سەرەکی لە گەشەسەندنی مرۆڤایەتی. ئەو خاکە پڕ لە *ڕاستیە ئەدەبی و زانستیەکانی ژیان*ە کە تا ئێستا لە ژێر سێبەری فەرامۆشکاریدا ماون. 
بەپێی سەرچاوە ئایینی و زانستیەکان، خاکی شنۆ لە(صلصال کەلفخار) یەکەمین ماددە بووە بۆ درووستکردنی مرۆڤ. ئەم ڕاستیە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی ھەیە لەگەڵ زانستی جینەتی و پەرەسەندن، کە دەرخەری ئەوەیە کە مرۆڤ لە خاکەوە ھاتووە و بۆ خاک دەگەڕێتەوە. ئەگەر زانست ئەم ڕاستیە قبوڵ بکات، ئەوا شنۆ دەبێتە ناوەندی گەڕانەوە بۆ ڕەگەکانی ژیان. خاکی شنۆ پڕۆتینی ژیانە، وەک نموونەی DNAی سروشتیە کە ھەموو زیندەوەران لەسەر بنەمای ئەو خاکە درووستبوون.شنۆ تەنیا خاکێکی کشتوکاڵی نییە، بەڵکو یەکەمین شوێنی گۆڕانکاری لە ژیانی مرۆڤ بووە و یەکەمین شارستانیەتی مرۆڤ کە لە ڕێگای خاکەوە گەشەی کردووە.  
سەرھەڵدانی شۆڕشی خاکە لەسەر فەلاتی ئێران لە نێوان ئارارات و قەندیڵ لە مەڵبەندی شنۆ کە پێکھاتەی خاکی دوو جەمسەرییە؛ باکوری دەشتەبێل بەسەنتەری کانی سپیەوە، سەرجەم دانیشتوانی مەڕدارن و مەڕەکانی بە ڕەوەند ناسراوە و لە مێژووی کەوناردا بەبنەماڵەی ھابیل ناسراون و پێکھاتەی خاکی ئەو ناوچەیە تێکەڵاوە لە خاکی سوێر و شیرین کە مەڕوماڵاتی گەرمێن و کۆێستان دەکەن.
لە باشور و رۆژھەڵاتی مەڵبەندی شنۆ بەھۆی گەرمەسێری پێکھاتەی خاکی شیرینە. شوێنەواری مەڕوماڵاتی بۆ دەشتی گەرمێن کۆچی کردوە بەبزن و مەڕو مانگا و کەڵ و گامێشەوە ئەو بەشە لە خاکی شنۆ کە لە لێواری چۆمی ناوەندی شار دەست پێدەکات ھەتا قەندیڵ و دەشتی گەرمێن و کەنداوی فارس ھەتا دەگاتە گەروی ھۆرمز، ئەو خاکە ژیانێکی ئەفریقایی بەڕێوەدەبات، بەڵام بۆچی مرۆڤی ئەفریقایی نیە...؟بەڵکوو نەتەوەیەکە ناسراوە بە ڕەگەزی سامی، لێرەدایە کە تۆفانی نووح شەپۆڵی داوە بۆ خنکاندنی کوری نووحی کە بەروە نەمان بردوە و لە لێواری ئاوەکانی باشور و رۆژھەڵاتی شنۆ تەنانەت ژنانی ئەفریقایی بەدوای مەڕوماڵاتدا دەبینرێت کە پیاوێکی دڕاوسێ لە ناوچەی دەشتەبێلی ھەتا دەگاتە ماڵەوە و خاوەنداری مووڵک و ماڵی بۆ دەکات کە لە قورئانی پیرۆزدا بە قابیل ناوی ھاتووە..
١ـ  کەشتیی نوح لە سەر چیای ئارارات: 
بەپێی ئەفسانە کۆنەکان و باوەڕی ئایینییەکان، کەشتیی نوح دوای تۆفانەکانی مەزنی نوح لە سەر چیای ئارارات نیشتەوە. ئەم چیایە کە بەشێک لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە، ناسراوە بە پەیوەندییەکی مێژوویی و ئایینییەوە. بەڵام بەڵگەی زانستی ڕاستەوخۆ نییە کە ئارارات شوێنی کەشتیی نوح بێت، بەڵام لە نێو خەڵکدا بە نمونەیەکی گرنگی ڕەوتەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت.  
٢ـ شنۆ و ژیانی جوتیاری (ھابیل و قابیڵ):  
شنۆ، کە بە ناوێکی کوردی ناسراوە، پەیوەندی ھەیە بە چیرۆکی ھابیل و قابیڵەوە کە لە ئایینە جیاوازەکاندا باسکراوە. ھابیل وەک مەڕدارێکی ئارام و پاکیزە ناسراوە، لەکاتێکدا قابیڵ وەک جوتیارێکی توندوتیژ و کینەخواز دەرکەوتووە. ئەم چیرۆکە ڕەنگدانەوەی جیاوازییەکانی نێوان ژیانی جوتیاری و مەڕدارییە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە بە چیرۆکی مامەش و ڕەوەند ناسراوە و مێژووییەکی گرنگی ھەیە لە ناوچەی شاری شنۆیە و ئاسەواری زیندووی ئێستا لەنێوان دوو چیای ڕەندۆڵە و بابۆڵەدا بەرچاو دەکەوێت..

٣ـ مەریوان و زریبار (سەرچاوەی ئاوی شیرینی کوردستان): 
مەریوان، کە ناسراوە بە ھاوینەھەواری سەرنجڕاکێشی کوردستان، بەھۆی دەریاچەی زریبارەوە ناسراوە. زریبار تاڵابێکی شیرین ئاوە کە ژینگەی سروشتی جیاواز و دیارێکی نەتەوەیی بۆ کوردەواری ھەیە. ئەم دەریاچەیە سیمایەکی سەرنجڕاکێشی سروشتی و گەشتیارییە و بە نمونەیەکی جوانی ڕەوشتی جوگرافیایی زاگرۆس دادەنرێت.لەھەمانکاتدا سەرچاوەی ئاوی شیرینە و پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر سروشت و ژینگەی ئاوی زرێبار بکرێت..

شنۆ: گەردوونێکی بچووک لە بەرگی زەویدا 

ڕۆژگار وای لە شنۆ کردووە کە وەک نمونەیەکی زانستی لە جیھاندا بڵاوببێتەوە، تا مرۆڤ بتوانێت پرۆسەی سەرھەڵدانی ژیان لەسەر ئەم ھەسارە ببینێت. شنۆ تاقیگەیەکی سرووشتییە کە پەیوەندی ژیان و مردن، کشتوکاڵ و مەڕداری، ئاشتی و تێکچوونی تیادا دیارە.  

١ـ شنۆ: تاقیگەی سرووشتی زانست و ئایینە، ھابیل (مەڕدار) و قابیڵ (جووتیار) وەک یەکەمین نموونەی جیاوازی ژینگە و کولتور لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەرکەوتوون.  
- ئەم دوو نموونەیە نیشان دەدەن کە مەڕداری (ھابیل) پەیوەندی بە ئاشتی و پەروەردەوە ھەیە، لەکاتێک جووتیاری (قابیڵ) پەیوەندی بە سەرچاوەکانی دەوڵەمەندی خاکی ناوچەکەوە ھەیە بۆ دەوڵەمەندی سەرچاوەی سروشتی ئەو ناوچەیە.  
- زانایان و ئایینناسان دەتوانن لەم شوێنە پەیوەندی نێوان زانست و ئایین بخەنە ڕوو.  

٢ـ شنۆ: تاقیگەیەکی سرووشتی بۆ لێکۆڵینەوەی زیندەوەری و گیاکانی شنۆ وەک "پێکەوەژیانی زیندەوەران" دەتوانرێت لە لابراتوارەکان بخەینە ڕوو.  
- خاکی شنۆ پڕە لە ماددەی خۆراکی، کە دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوەی کشتوکاڵی بەردەوام بەکاربھێنرێت.  
٣ـ شنۆ: نیشاندەری گۆڕانکاری کەشوھەوا  
- کێڵگەکانی شنۆ نیشان دەدەن کە کەشوھەوا چۆن کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆڤ ھەیە.  
- لە ڕابردوودا، قوربانی گەرمبوونی زەوی بووە، بەڵام ھێشتا نمونەیەکی زیندووی جوگرافیاییە.  

کۆتایی: شنۆ وەک میراتی زانستی و کولتوری  
شنۆ تەنیا خاکێکی کشتوکاڵی نییە، بەڵکو تاقیگەیەکی سرووشتییە کە زانست و ئایین و مێژووی تیایدا یەکگرتووە. ئەگەر جیھان بیزانێت کە چۆن لەم خاکەدا یەکەمین پەیوەندی نێوان مرۆڤ و سروشت ڕوویداوە، دەتوانین وانەیەکی گرنگی زیندوو وەربگرین.
شنۆ ئەو شوێنەیە کە زانست و ئەفسانە یەکتری ناسیوە! ھەر بۆیە بنکەی ژین وژینگەناسی (ژین)ساڵانێکی زۆرە لەسەر ئەو بابەتە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەردەوامی کردوە و ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە و سەڵماندنی ڕاستیەکانی خاکی شنۆ و ناوچەی زاگرۆس کە سەرچاوەی گرنگی ژیان و ژیاری مرۆڤایەتی پێکدێنن. بۆیە بنکەی ژین داواکارە لە مامۆستایانی ئایینی و زانکۆکان و بەشی توێژینەوەی زانکۆی کوردستان(سنە)بەشێوەیەکی چاڵاک بێنە ناو مەیدان وھەنگاوی پێویست ھەڵگرن بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستیەکان و ھەروەھا چارەسەری حکومی لەلایەن ڕێکخراوی ژینگەپارێزی ئێران و کوردستان و ھەروەھا ئاگاداری گشتی بۆ خەڵکی ناوچەکە بڵاوبکنەوە  تا بەشداری بکەن لە پاراستنی زریبار. ھیوادارین بە یەکگرتوویی بتوانین ئەم گەورە نەعمەتە بپارێزین بۆ نەوەکانی داھاتوو!

ڕێکخراوی ژینگەپارێزی مەریوان دەبێت بە فەرمی داوا لە زانکۆی کوردستان بکات کە لەم بابەتە توێژینەوەی زانستی بکات و ڕاستیەکانی ئەو پرۆسەیە دیاری بکات کە کاریگەری لە چۆنییەتی کەمبوونەوەی ئاوی زریباردا ھەیە.   
کۆتایی: 
ئەم سێ خاڵە (چیای ئارارات، شنۆ و چیرۆکی ھابیل و قابیڵ، مەریوان و زریبار) نیشانەی گرنگی زاگرۆسن لە ڕوانگەی مێژوویی، ئایینی و سروشتییەوە. ھەر یەکێک لەم شوێنانە باس لە ڕەگەزێکی تایبەتی کولتوری و سروشتی زاگرۆس دەکات.  

سەرکەوتوو بن...

ئەبدوڵقادر پیران/ سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی ژێنێتکی و ژینگەیی بنکەی ژین "کێلەشین"٢" ئۆسترالیا

 share network
سەرنجی بەکارهێنەران
*ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی
* ئیمەیڵ
* دەقی پەیام

بە نزیکی
*ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی
* ئیمەیڵ
* دەقی پەیام

0 بۆچوون
سایت ساز و فروشگاه ساز یوتاب