وتاری تایبەت/نوسەر/ئەبدوڵقادر پیران
کوشتنی ژن و منداڵ لە کوێ لە یاسای بوونی مرۆڤایەتیدا تۆمارکراوە،شەڕی دەسەڵاتخوازانی ئەمڕۆی جیھانی مرۆڤایەتی،دواجار سرووشتی ناچار کرد دەنگ ھەڵبڕی بۆ ئەوەی خۆی بە مرۆڤایەتی بناسێنێی و بزانێت چ بیرکردنەوەیەک ئاسمانییە و چ بیرکردنەوەیەک ئاسمانی نییە بۆ دەسەڵاتی سەرکردایەتی ئایینی لە جیھاندا،لەم بابەتەدا ھەوڵدەدەین نیشانی جیھانی مرۆڤایەتی بدەین کە مەسەلەکە چییە،ھەر ئایینێک خۆی بە ڕەوا دەزانێت و شوێنکەوتووانی خۆی لە پێناو حوکمڕانییەکەیدا بەکووشت دەدات. با ڕاستییەکان لە خاک و سروشتدا بدۆزینەوە،کە زۆر لە ڕاستییەکان نزیکترن.سەرھەڵدانی ژیان لەسەر فەلاتی ئێران لە ڕووی زانستییەوە تۆمار ناکرێت و جیھانی زانستیش بیری مەعریفی خۆی لەسەر پەرەسەندنی تیۆری داروینیزم دامەزراندووە و ئایینەکانی بە دروستکراوی دەستی چیرۆکنووسان لە قەڵەمداوە و دەڵێت ناکرێ لە ئەفسانەیەک زیاتر بن.دونیای زانست بەلاڕێدا ڕۆشتووە و ھیچ ڕێگایەکی تری نییە،جگە لە گەڕانەوە بۆ سروشت،چونکە چاوپۆشی لە سەرھەڵدانی ژیانی لەسەر فەلاتی ئێران کردووە،کە شوێنی سەرھەڵدانی ئایینەکان و قوتابخانە ئاسمانییەکانە.سەنتەری ژین لە چەندین ڵێکۆڵینەوە و نووسراوی تایبەتی تردا ئەو بابەتەی خستۆتە ژێر شیکاری و گفتوگۆ بۆ ئەوەی خوێنەران بتووانن زیاتر سوودمەند بن و خۆیان بڕیار بدەن.جیھانی زانست و پیاوانی ئایینی چۆن یارییان بە ژیانی مرۆڤ کردووە.
ھەموومان فەلاتی ئێران دەناسن،بەڵام نازانن ئەم کۆشکە بەرزەی ئاھورایی چۆن لە ناوەڕاستی ئاوەکانی سەر زەوی و ژیاری مرۆڤایەتی دامەزراوە و ژیان لەو جەستەیەدا شکڵی گرتووە.ئەمڕۆ لەسەر ئەو بنەمایە جیھانی زانست لە تاکە خانە گرنگەکانەوە دەستی پێکرد و گەیشتە فرە خانەکان،و دایناسۆرەکان، پاشان شیردەرەکان، و... و ئایینەکان لە ئادەم و حەوا و نوح و پێغەمبەرانی یەکەمەوە،ئەم ناوەندە لەسەر فەلاتی... ئێران کە ناوەندی ھەڵکشانەکەیە،ئایینەکان ئاسمانین و لە دەوروبەری گۆلی ورمێن، ڕووبەڕووی کەڵەکەبوونی فاکتەری ڕووەکی و ئاژەڵ و مرۆیی دەبێتەوە و فۆکسی خستۆتە سەر ئەو بەشەی و دەستمان بەخوێندنەوە و لێکۆڵینەوە کردوە لە ساڵی ١٩٩٤وە،ھەتا ئێستا بەردەوامە و گەیشتووەتە ئەنجامێکی زۆر سەرسوڕھێنەر لە جیھانی ئایینەکاندا و بانگھێشتی خوێنەران دەکات بۆ خوێندنەوەی.سودبەخشترین و نەرمترین گیاندار بۆ مرۆڤایەتی مەڕەکانن،ولە ناو ڕووەکەکانیشدا ترێ بە کاریگەرترین لە ژیانیدا دەبینین، ترێمان وەک بنەمای زانست بەکارھێناوە،یاقوت کە پێستێکی تەنک و کریسپی و بەتامی ھەیە،لە ھەردوو پلێتی خاک و دوو یەکەی خاکی باشووری دەریاچەکە کە ئاوی شیرینی ھەیە،ھەردوو پلێتەکە ژینگەیەکی گەرمیان ھەیە بە جەستەیەکی ڕەش و ئەستوور و پێستێکی ئەستوور و ھێواش کوڵاو کە زنجیرە چیای زاگرۆس دەگرێتەوە، کە ڕۆژھەڵاتە ژیانی ھیندی یان فۆسفاتین، و لە ڕۆژئاوای ئەویش ئەفریقی و کاربۆناتییە کە زۆر جێگەی تێرامان و بیرکردنەوەیە.
لە ناو ئەم چوار لاپەڕەدا،لە ڕۆژئاوای دەریاچەکە، کە لە مێژوودا بە ناوچەی سەبا ناسرابوو، یەکەیەکی تری ژیانیمان دۆزیەوە، کە بریتین لەکوێستان و گەرمیین، کە بە خەڵکی ڕەوەندی بەناوبانگە و زمانی ئەم گەلە زمانی کوردییە ئەمڕۆ، و دەکرێ بگوترێ کە زمانەکە بەستەرێکە لە نێوان لاتینی و سانسکرێت،وەک چۆن ئەمڕۆ ئێمە کوردانی باکووری کرمانجی و کوردانی کرمانجی باشوورمان ھەیە، کوردەکانی سەباییش بە ھەڵە بە شێوەزاری سۆران ناودەبرێن، لە ئاراراتەوە ھەتا قەندیل،٣ جۆر ژیانی مەڕداریمان ھەیە، کە ھەریەکەیان شوانی تایبەت بەخۆیان ھەیە: ژیانی یەکەم،کە ژینگەی ئەفریقایە و ناوچەیەکی گەرمە کە بەپێی ھۆکارەکان و ٢ لۆحی بەردی شین کە پێی دەوترێت "کێلەشین"،کە بە بینینی باخچەی عەدەن وەبیر دەھێنێتەوە لە مێشکی ھەموو مرۆڤێکدا و بوونی ئادەم و حەوا "ژینگەی ئادەمی پێغەمبەر".ژیانی دووەم لەگەڵ دەرکەوتنی کەشتییەکەی نوح لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن شوێنەوارناسانەوە لەسەر ئارارات و گۆڕی نوح لە پارێزگای دوورگەی بوتان لە کوردستان، مەڕ مەڕەکانی مێرینۆس،کە بە کوردی "مەڕی نوح"ە، کە لە ناوچەی شەپیران سەڵماس، ژینگەی پێغەمبەر نوح دەبینرێت "بیردەخاتەوە: ھاوڕێیان و خوێنەرانی خۆشەویست، تکایە ئاگاداربن کە نوح کەشتی سازێکی نیاندەرتاڵ بووە و وەک ئێمە، نوحی دووەم". بە پێی نووسراوە ئاسمانییەکان بە ٩٥٠ ساڵ تەمەنی،میللەتەکەی سەرکردایەتی کردووە و دیارە لە دوای مردنی، ڕووی لە ڕۆژپەرستنی کردووە، کە لە مێژوودا بە میتراییەکان دەناسرێن.
ژیانی سێیەم: ژیانی ڕەوەندە کە پێغەمبەر ئیبراھیم نوێنەرایەتی ئەم ژیانەی کردوە، کە ئێمە لە جەستەی ئەم پیاوەوە دروستبوونی فەلاتی ئێران دەزانین، کە بوونی ھابیل و قابیل،لە پێش ئیبراھیم دەبینرێن و پەیوەندییان ھەیە بەو ژێناتە پێکەوە ڵکاوە.کە بۆ ئاشکراکردنی ھەموو ئەو نھێنییانە،پێشنیار دەکەین بۆ دامەزراندنی فێستیڤاڵی "ژیانی ڕەوەند" یان "ژیانی ئیبراھیم" بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی،بە لەبەرچاوگرتنی ژینگەی نێوان ئارارات و قەندیل،دامەزراندنی فێستیڤاڵی "ژیانی ڕەوەند یان ژیانی ئیبراھیم خەلیل" هەنگاوێکی زەرووری و پێویستییەکی بەپەلەیە بۆ تێگەیشتن لە ڕاستی و بەھا ڕۆحییەکان لە سروشتدا...
سەنتەری توێژینەوەی زانستی ژنێتێکی و ژینگە ناسی بنکەی ژین« کێلەشین٢» ئۆستراڵیا