ku.bnkayjin.com
زنجیرە چیای (زاگرۆس) لەکوێوە ئەو ناوەی وەرگرتوە؟
5/2/2023 2:26:00 PM
(0)
(0)
زنجیرە چیای (زاگرۆس) لەکوێوە ئەو ناوەی وەرگرتوە؟
زنجیرە چیای (زاگرۆس) لەکوێوە ئەو ناوەی وەرگرتوە؟
سەرەتای بوونی کورد تەنانەت بەشێکی مرۆڤی کۆنیش زنجیرە چیای زاگرۆس و تۆرۆس بووە، وشەی (زاگرۆس) پێکدێت لە دوو وشەی تێهەڵکێش،وشەی [زاگ ی سومەری] کەبەمانای (لەدایک بوون) دێت،لەگەڵ وشەی [ڕۆژ ی کوردی] کەبەمانای(ڕوناکی خۆر)دێت،لێرەدا بەیەکگرتنی هەردوو وشەکە ناوی(زاگرۆس) پێکدێت واتە[لەدایک بوونی خۆر]،لەبەر ئەوەی خەڵکی ناوچەکە پێیانوابوو کە خۆر لەم زنجیرە شاخەوە لەدایک ئەبێت،لەبەر ئەوەی یەکەم بینینی خۆر بریتی بوو لە دەرکەوتن لەپشتی ئەم زنجیرەشاخە زەبەلاحە،لەوانەیە ناوە ڕەسەنەکە (زاگڕۆژ) بووبێت بەڵام یۆنانییەکان بەدەربڕینی زمانی خۆیان کردبێتیان بە (زاگرۆس).
ئەوەی زۆۆر گرینگە لەم باسەماندا ئەوەیە وشەی(زاگ ی سومەری) هێشتا زیندووە لەناو زووبانی کوردیدا،ئەمە لەکاتێکدا وشەی (زاگماک)ی کوردی واتە [بوون لەزگی دایک].
زنجیرە چیای زاگرۆس درێژییەکەی (1500) کیلۆمەترە،کە لەباکوری کوردستانەوە تا ڕێڕەوی هورمزە لەباشورەوە، بەرزترین پێگەی بریتییە لە لوتکەی (دانا) بەبەرزی (5098) مەتر کەئەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.