بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە"لە خوای گەورە داواکارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشی، کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی".با ههمومان لە مانا و چهمکهکانى جهژن له ئاشتهوايى و لێبوردهيى و پێکهاتنهوه لهگهڵ خۆمان و دهوروبهرمان و ههموان بکهينه بنهمايهک بۆ ههڵسوکهوت و پهيوهندى و ههنگاوهکانى داهاتومان.با ههمومان لاپهڕهيهکى نوێى پێکهوهيى و يهکترقبوڵکردن بکهينهوه،هەتا پێکهوه بتوانين خزمهتێکى باشترى گهل و وڵاتهکهمان بکهين و بهرهو داهاتويهکى باشتر، ئاسودهيى، سهقامگيرى، پاراستنى زياترى ژینگە و ئازادييهکان ههنگاو بنێين.مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەو ساڵیش کۆتایی پێهات،داواکارین لەخوای گەورە ڕۆژوو و تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەکمانی قبوڵ کردبێ.
ئەوەی ئەو ساڵ جیاوازی هەبوو لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو،سەرهەڵدانی شۆڕشی خاکه لەسەر فەلاتی ئێران له نێوان ئارارات و قەندیڵ له مەڵبەندی شنۆ که پێکهاتەی خاکی دوو جەمسەرییە،باکوری دەشتەبێل بەسەنتەری کانی سپی وه،سەرجەم دانیشتوانی مەڕدارن و مەڕەکانی بە ڕەوەند ناسراوە و لە مێژووی کەوناردا بەبنەماڵەی هابیل ناسراون و پێکهاتەی خاکی ئەو ناوچەیه تێکەڵاوە له خاکی سوێر و شیرین که مەڕوماڵاتی گەرمێن و کۆێستان دەکەن.
بەشی دووەم لە باشور و رۆژهەڵاتی مەڵبەندی شنۆ بەهۆی گەرمەسێری پێکهاتەی خاکی شیرینه.شوێنەواری مەڕوماڵاتی بۆ دەشتی گەرمێن کۆچی کردوه بەبزن و مەڕو مانگا و کەڵ و گامێشەوه ئەو بەشه له خاکی شنۆ که له لێواری چۆمی ناوەندی شار دەست پێدەکات هەتا قەندیڵ و دەشتی گەرمێن و کەنداوی فارس هەتا دەگاته گەروی هۆرموز ئەو خاکه ژیانێکی ئەفریقایی بەڕێوەدەبا بەڵام بۆچی مرۆڤی ئەفریقایی نیە،بەڵکوو نەتەوەیەکە ناسراوە به ڕەگەزی سامی، لێرەدایه که تۆفانی نووح شەپۆڵی داوە بۆ خنکاندنی کوری نووحی کە بەروە نەمان بردوە و له لێواری ئاوەکانی باشور و رۆژهەڵاتی شنۆ تەنانەت ژنانی ئەفریقایی بەدوای مەڕوماڵاتدا دەبینرێت که پیاوێکی دڕاوسێ له ناوچەی دەشتەبێلی هەتا دەگاتە ماڵەوە و خاوەنداری زەوی و ماڵی بۆ دەکات که لە قورئانی پیرۆزدا به قابیل ناوی هاتووە..
لەبەر ئەو مێژووییه که دەڵێین مانگی ڕەمەزانی ئەو ساڵ جیاوازی هەیه،لەگەڵ ساڵانی پێشوو و لێرەوە له تەواوی دانیشتوانی ئەو شوێنه پاک و بێ هاوتایه داواکارین جەژنی ڕەمەزانی ئەو ساڵ زۆر شکۆمەندانەتر بگرن هەتا دنیای زانست بتووانی قەبووڵی شاری شنۆی قورئانی بکات، بۆ دەرکەوتنی ڕاستیەکانی ژیانی مرۆڤایەتی و چیتر ڕێگە نەدەین ئەو مێژووییه پڕ لە دەستکەوت و شانازییەی شاری شنۆیە تووشی فەرامۆشی بێت و ژیان و شارستانییەت و مێژووی ڕەوەند بخرێتە پەراوێزوە و نەوەکانی داهاتوومان لێ ئاگادار نەبن.. بە ئاشکرا بوونی ژیانی ڕەوەندی لە شنۆ دنیای زانستی وئاکادیمیای کوردەواری ناچارە بۆ ڕاست کردنەوەی هەڵەکانی خۆیان بین.دنیای زانست مەڵبەندی شنۆیە نا ناسی سەبارەت بە ژیان کە بە ئاشکرا بوونی خاکی صلصال کالفخاڕی جیهان تەسلیم دەبی.
سەرکەوتوو بن...
ئەبدوڵقادر پیران/سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و ژێنێتیکی ژین و ژینگەناسی بنکه ی ژین«کیله شین2» ئوسترالیا
بە نزیکی *ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی * ئیمەیڵ * دەقی پەیام |