بۆ جیھانی مەعریفە و مرۆڤایەتی..
با لە ژیان تێبگەین...
نووسینی/ئەبدوڵقادر پیران
مامۆستای بەڕێز و بەنرخ،بۆچوون و بیرکردنەوەت پێویستی بە کات ھەیە،بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی،تکایە ھاوکارمان بن،بۆ ئەوەی بزانین چۆن دەتوانی ھاوکاری بکەێت،سوپاس بۆ ڕاستگۆیی و میھرەبانی و مرۆڤایەتیت..
بیرکردنەوە و پەرەسەندنی بیرۆکەی (چارڵز داروین) ئەوەندە زەربەی لە جەستەی ژیان و جیھانی مەعریفە داوە کە جگە لە شەرمەزاری ئەکادیمیستەکان لەبەردەم مرۆڤایەتیدا ھیچ دەستکەتێکی دیکەی بەدەست نەھێناوە...
ماوەیەکی زۆرە بۆ ڕزگارکردنی گۆلی ورمێ دەگرین،چونکە دەزانین دەریاچەی ورمێ تەنیا سفریەکی ئاوی نەبوو،بەڵکو دایک بوو،چونکە منداڵی ژیان و دونیای مەعریفە ھەرگیز لێی تێنەگەیشت و تەپڵی لێدا و لێیدا بۆ پەرەسەندنی بیرۆکەی بیردۆزی گەورە (چارڵز داروین) ھەتا ئەمڕۆ،بەڵام ئەمڕۆ چی؟کە منداڵەکانی ژیان لە دوورەوە گەڕانەوە بۆ تۆڵەی خوێنی بەناڕەوا ڕژاوی دایک لە پێی دار سێو و گوێز و گێلاس و ئەڵوەنی بێگانە،بەڵێ ئەمڕۆ کوڕە گەورەکەی لە گۆڕەپانەکەدا وەستاوە و بەدەنگی بەرز ھاوار دەکات،من "ڕەوەندم" منداڵ و بەرپرسیاری ژیانی مرۆڤایەتیم ئەو ژیانەی کە لە کەنارەکانی دەریاچەی ورمێ دەستی پێکردوە و سەریھەڵداوە و ئێستاش پێکەری بەردینم لەسەر شاخەکان بەداکوتراوی ماوەتەوە،پێکەوە لەگەڵ مەڕوماڵاتەکەمان ئەمڕۆ گەڕاینەوە بۆ بەرگریکردن لە منداڵ و نەوەکەمان،کە خوڵقێنەر و خاوەنی دەریاچە بەو ژیانە بەرەکەتی پێبەخشین و ڕێگەی ئاسانکرد بۆ تێگەیشن لە بوونی..
مامۆستا بەڕێزەکان،گۆلی ورمێ لە دوا ھەناسەی خۆی دایە و ئەم مردنەش دەگەڕێتەوە بۆ تەماح و نەزانینی دانیشتوان و بەرپرسان کە پلەی بەرزیان ھەیە،لە دونیای زانست ومەعریفەدا لەگەڵ یاسا و تئۆرییەکانی زانستی پرۆسەی ژیان کە بۆتە ھۆکاری ئەم زیانە قورس و قەرەبوونەکراوەی لێکەوتووەتەوە.
بۆیە بنکەی ژین بەتەواوەتی ئامادەیە بۆ ڕوونکردنەوە و شیکاری لەسەر ئەم دۆخە ناڵەبارەی ژیان کە لەسەر فەلات زاڵە و دوای تێگەیشتن و دەستنیشانکردن،بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەک ھەموو پێکەوە،بیر لە ڕێگاکانی ڕزگارکردنی ژیان و ڕەگەزی مرۆڤ بکەینەوە،سوپاس بۆ ھەموو ئەو خێرخوازانەی چاوەڕوانی دەستی ھاوکاری وخێرخۆازین بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی...
سەنتەری توێژینەوەی زانستی ژنێتێکی و ژینگە ناسی بنکەی ژین« کێلەشین٢» ئۆستراڵیا
بە نزیکی *ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی * ئیمەیڵ * دەقی پەیام |