menusearch
ku.bnkayjin.com

«ڕەوەند» و «کوردایەتی»

Ku | Fa
3/5/2023 5:10:00 PM
(0)
(0)
«ڕەوەند» و «کوردایەتی»
«ڕەوەند» و «کوردایەتی»

«ڕەوەند» و «کوردایەتی»
نووسین و توێژینەوە:ئەبدوڵقادر پیران

کورد و کوردستان:

ئەو ڕۆژانه دونیا زۆر گرژ و تاڵ و سامناکه،هەر کەسە و لە مێشکی دا شایی دەگێرێ هەتا بگات،بەسەرچۆپی.بەڵام نازانن که سەرچۆپی بۆ کەس نییه.تەنیا بۆ بنکەی ژین نەبێت کە زانستی ژین و ژینگەناسی دەرخۆنەی ئەوه خەریکه فرێدەدات.چوونکە له هەواری کێلەشین کۆچکه ئاوری لەسەر سێ گاشەبەردی شۆانان «پیران و ڕەوەند و مامەش»ی سازکردوه و تیانی لەسەر داناوه بۆ خێرات و هەرکەس بفەرمووی دۆینەی بەگیای کێوییە.لێرەدا بنکەی ژین بانگهێشت نامە بۆ کەس نانێرێت و هەر کەس دێت بەخێر بێ و دەرگا کراوەیە و سەر سەران و سەر چاوان،ئەگەریش ناخوازی بەشداری بکەی،ئەوە بۆ خۆت دەزانی.
چیرۆکی ژیانی کورد چیرۆکێکی تاڵ وگرژ و خوێناویه که هیچ نوسەرێک ناتوانی بێ فرمێسک بینووسێتەوە،یانیش فیلمی لێ دروست بکات و بەگریان نەبێت.هەر لەبەر ئەوەشە بنکه دەڵێ وەرن با پێکەوه بگرین هەتا ڵافاو هەستێ بۆ گۆڕینی جیهانی مرۆڤایەتی،وەرن با لەدەوری بەرده شۆانەی بەرپاڵی چیا کۆزیله ببەستین،هەتا گەردون بزانی که دەیناسین و خوڵقێنەری یەکتا خۆیەتی.
لێرەدا داواکارین لە گشت کەسایەتی کوردی بۆ زانستی زیاتر هاوڕێمان بن،هەتا بتوانین جوانترین دەستکەوتی مێژوویی سروشتیمان هەبێ بۆ گەل و وڵات،هەروەک پێشتر بنکەی ژین ڕایگەیاندوه که گۆلی ورمێ شوێنی سەرهەڵدانی ژیانه و بۆ مەڕ و مەڕداری پێنج جەڵەب مەڕو بزن بەرچاو دەکەوی که چواریان خاکیان دیاره و جەڵەبێک ـ یش،لەهاتووچۆ دایه و گەرمین و کۆێستان دەکات که دوای لێکۆلێنەوە لە مەڕی ڕەوەند بۆمان دەرکەوت که شوێنی سەرهەڵدانی ناوچەی دەشته بێلی شاری شنۆیه که پێویسته کورد بۆی لە دەهۆلێدان دابێت،هەتا ڕیشه و ڕەچەڵەکی خۆی لەو شوێنەواره مێژووییە ئاشکرا بکات.
لێرەدا داواکارین لە هەموو بەشی چین و توێژی ئایینی و بەتایبەتی لە مامۆستایانی ئایینی هاوڕێ بن هەتا بزانن که قورئانی پیرۆز هەموو ئەو زانیاریانە و هەنگاوەکانی بنکەی ژین پشتڕاست دەکاتەوە یانیش هەموو جیاوازه چونکه بنکەی ژین بۆ چارەسەری کێشەکانی نەخۆشی شێرپەنجه له وڵاتی ئۆستراڵیا لە هەولی دا بیرەگەیی که خێوەتی له کێلەشین هەڵدات بۆ ڕزگاری مرۆڤایەتی له بیر وبۆچوونی ناڕاست و نادیار که ئێستا دەتوانین بڵێین به بۆنبەست گەیشتووه و هیچ چاڕەیەکی نەماوە،جگە لە تەسلیمبوون بە سروشت و یاساکانی قورئانی. له نێوان چیای ئاگری«ئارارات» و کۆێستانی قەندیڵ سەرهەلدانی ژیان زۆر جوان دیاره با هەموومان پێشقدەم بین هەتا دونیای زانست شەرم له خۆی بکات و بەهانامانەوه دین،ئەو کاتە ژیان شیرینه بۆ کورد،ژیانی نوێ له ژێر یاسای شۆان و بیری و ژیانی یەکسانی دەست پێدەکات.سەرکەوتو بن،بەردەوام دەبین له نووسین هاوڕێمان بن..

سەنتەری توێژینەوەی زانستی ژنێتێکی ژین و ژینگەناسی
بنکەی ژین (کێلەشین2) ئۆستراڵیا

 

سەرنجی بەکارهێنەران
*ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی
* ئیمەیڵ
* دەقی پەیام

بە نزیکی
*ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی
* ئیمەیڵ
* دەقی پەیام

0 بۆچوون