menusearch
ku.bnkayjin.com

کورد و کوردستان و فه لاتی ئێران

Ku | Fa
1/16/2016 1:08:00 AM
(0)
(0)
کورد و کوردستان و فه لاتی ئێران
کورد و کوردستان و فه لاتی ئێران

کورد و کوردستان و فه لاتی ئێران


وتاریکی تایبەت:


لەسەر نەتەوە و وڵاتی کوردەواری
زۆر له مێژه سەبارەت به ژیان و سرووشت و ژینگەی کوردستان وتار و لێکۆڵینەوە بڵاودەکه ینەوه بەڵام به هۆی بارودۆخی سیاسی و خەباتی بەناو چینایەتی ڕوانگەی مێژوویی زۆر بەرچاو نەبووە و زۆربەی ڕوانگەکان لە کەرتەکانی کرێکاری،بۆرژوازی و ئەدیانەکاندا زەق کراونەتەوە و بواری نەتەوەییبوون شاراوە ماوەتەوە،که جیا له سەرگەردانی و ماڵوێرانی بۆ گەلی چەوساوەی کورد هیچ دەستکەوتێکی تێدا نەبووه.
(بنکەی ژین) له ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئۆستراڵیا لەگەڵ ژینگەیەکی تێکەلاو بووە،که زۆر تام و بۆنی وڵاتی کوردەواری ئەدات و مەڕوماڵات و زەوی و زار و شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵان و پێگەی چرپی و چاڵی سه‌ر داره‌ڕا،بەرهەمی خوری و ماست و په نیر و شیر وکه ره به س ئیره کوردستانه؟ وه بوبنکه بو به پرسیاری سه ره کی که مه ری مرینوس له ئوسترالیا چ ده کا؟ خو ته واوِ ي گیان ده به ری ئیره جیا له سه گی کیوي به ناو دینگو وه ئاده میزادی که له ده ره وه را هاتون گشتی خاوه ن کیسه ن بو گه وره کردنی بیچویان وه کو کانگارو و کوالا و به بري تاسمانیا که پرسیارن کرد له ئوروپاوه هاورده کراوه بو ئه و ولاته و ولاتی نیوزیلند وه به دوای دا له ناو کتێبەکانی ئاسەواری ئەوروپا له ناویان کتێبەکانی مێژووی وڵاتی یۆنانمان خسته بەرچاو که نوسراوه گەلی یۆنان له ڕۆژهەڵاتەوه هاتووە گەیشتۆته دورگەی باڵکان و لەو شوێنه سەقامگیر بووه.له باکوری ڕۆژئاوای دورگه له وڵاتی ئەوروی بەناو ئەسلۆونیا شار بەندەرێک دیاره بەناو «پیران» به مێژوی زیاتر له 5000 ساڵە و مەڕی هەیه به ناو «مەرینۆس» و ناسناوی دورگه به ناو «باڵکان» که به تێکرا ئەو ناوانه و جل و بەرگی ناو کۆمەڵگە و هەستان و دانیشتنی جەماور به گشتی ژیانی کوردەواری دەخاتەوه بیر و پرسیاری هێنا پێش که یۆنانی بلەی کێ بن؟ که بەگەڕان بەناو کتێبەکانی مێژووی کۆنی یۆنان بۆمان ئاشکرا بوو کە ئەو گەلە به ئاژەڵداری له ئاراراته وەگەیشتۆته باڵکان و له ئاراراتەوە بەدواداچوونمان بۆ کرد له ناو کتێبەکانی ئاسەواردا هەتا له ناو کتێبی « تمدن اورارتو ( پادشاهی وان)» له نوسینی بۆریس پێترۆفیسکی ئاسەوارناسی ڕوسی که دکتۆر احمد خطیب شهیدی وەرگێڕانی فارسی بۆ کردوە و بۆچوونەکانی خۆشی پێوه زیاد کردوه که زۆرێنەی له نێوان ئارارات و کێلەشین دیاره و کتێبێکی بێ وێنەیە.
بەو بەڵگه و زانیارانەی له سەر فەڵاتی ئێران کارکرا پاش هاتووچۆیەکی یەکجار زۆر لەسەر کۆێستانەکان و لێواری ئاوەکان بۆمان دەرکەوت که گۆلی ورمێ دەتوانی سەرین چاوه بێت چونکه مەر و بزن زۆر خوێ دەخۆن که لێکۆڵینه وه کرا دەرکەوت له 5 شوێن مەر و بزن پێکەوه سەری هەڵداوە و زۆر سەیرتر هەربەشه شوان و بیری تایبەتمەندی خوێ هەیەوه ئایین و کولتوری تایبەتمەندی خوێ و دەریاچەی ورمێ که دێت وشک بێت چاوگەی سەرهەلدانی ژیانه به 5 جە لەبی مەڕو بزن که 4 جەلەبی دوی سەرده سیر و دوی گەرمه سیر وه جەلەبێک دو ژینگه « گەرمێن و کۆێستان» دەکات که بەمەڕی «ڕەوەند» ناسراوە.
مەڕی ڕەوەند و ژیانی کورد « دێنه وه لاتان»..

 


سەنتەری کۆڕی زانستی و توێژینەوەی ژنێتێکی ژین و ژینگه ناسی بنکەی ژین«کیله شین2»ئۆستراڵیا

سەرنجی بەکارهێنەران
*ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی
* ئیمەیڵ
* دەقی پەیام

بە نزیکی
*ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی
* ئیمەیڵ
* دەقی پەیام

0 بۆچوون