شۆان و بێری لە بازنەی مەڕی-ڕەوەند..
نووسین ولێکۆڵینەوە: مامۆستا ئەبدوڵقادر پیران
لە ناوچەی شنۆ کە لە مێژوودا بەناوچەی شاری سەبا دەناسرێت و ھەروەھا (کورو کوزیلەکانی) دین و ئایین لەو ناوەندەدا،لە دەوروبەری گۆلی ورمێ پڕبایەخترین بەڵگەنە کە جیھانی زانست لە ھەمبەریاندا کڕنۆش بەرێت و تەسلیم بێت.
ئایینە سەرەکیەکانی مرۆڤ لە کەناری گۆلی ورمێ:
- ئارارات -ورمێ مەڕی نووح(سپیران = پێران)
٢ ـ ئایینی مێترایی(ڕۆژ پەرەستانــ ورمێ - شنۆ مەڕی ڕەوەند (کورد = شوان و بێریڤان) ئایین ئیزەدی لە کۆتاییدا گۆڕیان بۆ مێترایی.
لێرەدا پێویستە لەسەر زەردەشتی پێغەمبەریش گفتوگۆ بکرێت،کە پیشەوا و ڕێبەری ئایینی ئیزەدی بووە،وەک دیارە مەڕدار نەبووە،بەڵکوو ئەسپی خۆماڵی کردونە و فرۆشتوە بەدڕاوسی و ئاگر پەرەستی لێرەوە دەستی پێکردوە کە شەوانە چۆتە ڕاوە ئەسپ و بەھەڵکردنی ئاگر دەوار لە دەوری کۆ بوونەتەوە و گەمارۆی داون و دەستبەسەری کردونە،بەتایبەت لە شەوانی ساردی پاییز و زستان و لەو کاتەی مەڕداران ئایینی ئیزەدی وەڵادەنێن و دەچنە سەر باوەڕی وئایینی مێترایی و زەردەشت وەک تۆران لێان جیابۆتەوە و چۆوە بۆ قەندیڵ بۆ ناو مامەشایەتی و پاش ماوەیەک دەچێتە گەرۆس و لەو شوێنە ئاگردانی ئاگری گەشی ئەسپی ساز دەکات و دەست دەکات بەبانگەوازی بۆ ئایینی ئیزەدی کە لەو ناوچەیە بەئایینی زەردەشتی ناسراوە ھەتا ئەمرۆ ..
شنۆ - قەندیڵ:کە ناوچەیەکی گەرمەسێرە و مەڕوبزنی ڕەش بۆیە نەیانتوانی لە بەرھەمی خوری و تووکی بزن کەڵک وەرگرن دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی میوە و دانەوێلەی وەکو گەنم و جۆ و نیسک ونۆک و ماش و باقلە.ئەگەر سەرنج بدەن دەبینن ھابیڵ و قابیڵ لە دەشتی شنۆیە قوربانی خۆیان پێشکەشی خوداکان کردوە،ھابیڵ مەڕ پێشکەش دەکات و قابیڵ دانەویڵەی گەنم دەکا بە فەریک و ئاگری ئەدات لەو شوێنە کەخودا پێشکەشی ھابیڵی قەبووڵ دەکات و گەنمە فەریکی قابیڵی ڕەت دەکاتەوە و قابیڵ ھابیڵی دەکوژی..
جا مامۆستا سەردانی شنۆ بکەن و چاو لە دو کێوی ڕەندۆلە و بابۆلە بکەن،لەو ناوە ڕەندۆلە کە خاکی گەرمەسێری قەندیلی یە، وەکو مرۆڤێک دانیشتبی لەناو گۆڕێک و بابۆلە کە خاکی مەرگەوەر دێتە ھەژمار سەبارەت بەتووخمی خاکی وەک مرۆڤێکی خۆی درێژ کردبێ دیارە.کوژەر و کوژراو و لەقەراخ یەکەوە ئاوی گادەری پێشتر کە بەناو شاری شنویەدا دەھات کەوتە پشتی ڕەندۆلەی و مەڕدار بێ ئاو ماوە.ئەوانە سیمبووڵی کارەکانن کە ئەمرۆ دەبینین دەریاچە وشک بووە،کەس لە بیری مەڕ و مەڕداریدا نەماوە و ھەمووی جەماوەر ڕوی لە باغداری کردوە،کە دەبینی دەریاچە وشک بووە،کۆێستان(خولە پوتەوە) گشت ولات لە حاڵی مەرگ دایە..
سەنتەری توێژینەوەی زانستی ژنێتێکی و ژینگە ناسی بنکەی ژین« کێلەشین٢» ئۆستراڵیا
بە نزیکی *ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی * ئیمەیڵ * دەقی پەیام |